له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا زۆر بەگه‌رمی كاریان بۆ ئه‌وه‌كرد حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌ند پابه‌ند به‌ڕێکكه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام هیچكات دڵنیانه‌بون له‌وه‌ی رێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا جێبه‌جێبكرێت، بۆیه كورد نه‌یتوانی به‌یه‌كگرتویی روبه‌ڕوی بودجه‌ی 2017 بێته‌وه‌و خواستی پارته‌كان په‌رله‌مانتارانی دابه‌شكرد.
ئا: وریا حسێن
ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق خۆی‌و فراكسیۆنه‌كه‌ی هاوشانی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی تر له‌ماوه‌ی ڕابردودا زۆر به‌گه‌رمی كاریان بۆ ئه‌وه كردوه كه مادده‌یه‌ك بخه‌نه ناو بودجه‌ی 2017 وه به‌غداو هه‌رێم ناچاربكات به‌ڕێكکه‌وتن، ئه‌و وتی “هیوام نیه رێکكه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت”.
هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر قوفڵی نه‌وتی هه‌رێم تا ئێستا نه‌گەیشتون به‌خاڵێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه، ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن كورد‌و عێراق نه‌گه‌ن به‌و خاڵه چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كورد له‌گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان رێگایه‌كی هه‌ڵبژارد جارێكی تر نه‌ڕواته‌وه به‌غدا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان بۆ ئاوێنه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2017دا كورد به‌كگرتویی كاری نه‌كردوه، وتیشی “كورد له‌به‌غدا ناتوانن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش رێكبكه‌ون‌و ناكۆكییانه”.
تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربازی ده‌بێت له‌قه‌یرانه‌كان، چونكه نه كورد پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌یه‌و نه به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییانه له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی به‌خه‌ونی ده‌بینێت له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كان باری ئابوری هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه ساڵی 2013 له‌م دۆخه‌دا، به‌ڵام ئه‌و بڕوای وایه ئه‌م كێشانه‌ی ئێستا له‌جیهان‌و عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان روده‌ده‌ن سیاسین‌و ده‌كرێت له‌ساتێك له‌ساته‌كاندا چاكبونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ببینن، وتی “كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕۆین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه 2013 خه‌ونێكی گه‌وره‌یه، وتیشی “نه قسه‌ی هه‌رێمه‌و نه به‌غدا، من له‌وبڕوایه‌دانیم به‌غدا پاره‌ی یه‌ك ملیۆن‌و 400 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بنێرێت، هاوكات ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یەی عێراقیش ده‌ڵێت به‌زیانی ئێمه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا، چونكه ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی فرۆشی نه‌وت پاره بدرێت به‌هه‌رێم، هه‌رێم خۆیشی ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات، بۆیه ده‌بێت به‌غدا رێکكه‌وتنێكی مرۆیی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات نه‌ك ژماره‌یی”.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم رێژه‌ی بێكاری دوبه‌رامبه‌ر بوه‌ته‌وه، ئاستی داهاتی خێزانیش له 2 ملیۆن دیناره‌ی مانگانه‌وه بوه‌ته‌وه 720 هه‌زار دینار، ئاستی خه‌رجیش له 2 ملیۆن‌و 250 هه‌زاره‌وه به‌شێوه‌ی تێكڕا دابه‌زیوه به 840 هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێش قه‌یرانی دارایی خێزانه‌كان له 24 بۆ 25% داده‌نا بۆ خۆراك به‌ڵام ئێستا 50% داهات بۆ خۆراك ده‌ڕوات.
فایه‌ق مسته‌فا ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه باس له‌وه‌ده‌كات پێشتر په‌رله‌مانتاران پلانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیان پێباشبوه بۆیه سور نه‌بون له‌سه‌ر فشاره‌كانیان، به‌ڵام پارتی ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه بۆ سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌ی خۆی، له‌وباره‌یه‌وه وتیشی “فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پلانه ده‌گه‌ڕێته‌وه پارتی هه‌یه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و قازانجه زۆره‌ی له‌داهاتی نه‌وت ده‌یكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پیشەسازی‌و وزه له‌باره‌ی ساڵی 2017وه زانیاری ئه‌وه‌ی لایه كه ساڵێكی پڕ مه‌ترسی ده‌بێت بۆ كورد، وتی” به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه لامانه ئه‌گه‌ر رێكکه‌وتنی نه‌وتی هه‌رێم‌و به‌غدا وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كرێت ساڵێكی خراپتر ده‌بێت وه‌كو له‌ساڵانی پێش‌و بۆ كورد”.
به‌بڕوای شاره‌زایان كورد له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا گه‌له‌كه‌ی قازانج ده‌كات‌و به‌نه‌گه‌ڕاوه‌یشی ده‌سه‌ڵات، حكومه‌ت كه ئێستا پارتی رێبه‌رایه‌تی ده‌كات بژارده‌ی دوه‌می هه‌ڵبژاردوه.
نیاز محەمه‌د سه‌رۆكی به‌شی دارایی‌و بانك له‌زانكۆی گه‌شه‌پێدانی قه‌ره‌داغ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه حكومه‌ت كه ئێستا پارتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات راسته‌وخۆ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی توركیادایه له‌قازانجی پارتی‌و ئه‌و وڵاته‌ش نیه كه حكومه‌ت بڕواته‌وه به‌غدا، وتی “حكومه‌ت له‌ترسی ئاشكرانه‌بونی مه‌له‌فی نه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا به‌رژەوه‌ندی خه‌ڵكی تێدایه، له‌دژی به‌رژەوه‌ندییه‌كانی پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌فرۆشی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ قازانجه‌كه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره بۆ پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌كو له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌سته‌مه جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌روه‌كو ئابوریناسه‌كه‌ش جه‌ختی لێكرده‌وه.
سەرچاوە:ئاوێنە