زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی باج ناده‌ن به‌حكومه‌تی هه‌رێم كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت‌و ده‌رمانن.
مه‌عاز فه‌رحان
له‌كۆی 23 هه‌زار كۆمپانیا ته‌نیا 14 هه‌زاریان باج به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌وانی تر دۆسیه‌یان نیه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت‌و ده‌رمانن، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌ی بازرگانی‌و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌و ئاماره له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانیه‌دا دێت، كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیانپێكردووه‌و سه‌رقاڵی به‌دواداچونن له‌سه‌ر كاری كۆمپانیا ناوخۆیی‌و بیانیه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ردانێكی لیژنه‌كه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی باجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیانده‌ركه‌وتوه له‌ئێستادا 23 هه‌زار‌و 500 كۆمپانیا له‌كوردستان كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 14 هه‌زار كۆمپانیا دۆسیه‌یان هه‌یه، ئه‌وانی تر (9 هه‌زار‌و 500 كۆمپانیا) باج به‌حكومه‌ت ناده‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره، داهاتی ساڵی 2014ی باج بریتی بوه له 212 ملیار دینار.
مه‌لا ماجد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی‌و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان، وتی “به‌پێی به‌دواچونه‌كان ئه‌و ژماره‌یه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتوه، به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان زانیارییه‌كانی پێداین”.
هۆكاری نه‌دانی باج له‌لایه‌ن ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیاكانه‌وه بۆ نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو گه‌ڕانده‌وه له‌نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌كان‌و ژوره بازرگانیه‌كان.
له‌هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار‌و 100 كۆمپانیای بیانی تۆماركراون، هه‌روه‌ها 21 هه‌زار كۆمپانیای ناوخۆیی هه‌ن.
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، تۆماركردنی كۆمپانیا خۆماڵی‌و بیانیه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌میان كردوه، به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌ی بازرگانی‌و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر، تۆماركردنی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان له‌ساڵی 2014 به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 23 كه‌میكردووه، تۆماركردنی كۆمپانیا بیانییه‌كانیش به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 39 كه‌میكردووه.
هه‌روه‌ها تۆماركردنی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان له‌ساڵی 2015 به‌راورد به‌ساڵی 2013 به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 52 كه‌میكردوه‌و تۆماركردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 76، تائێستاش 300 كۆمپانیا به‌فه‌رمی كاره‌كانیان راگرتووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی‌و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌كان‌و ژوره بازرگانیه‌كان هه‌بێت ده‌زانن چه‌ند كۆمپانیا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند كاران‌و چه‌ند باج ده‌ده‌ن‌و چه‌ندیان داخراون.
مه‌لا ماجد وتی “ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی باج ناده‌ن هه‌ر دۆسیه‌یان نیه، مۆڵه‌تیشیان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمپانیاكان وه‌رگرتوه، دیاره به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خۆیان شاردوه‌ته‌وه له‌باجدان یان كۆمپانیای وه‌همین، پێده‌چێت رێژه‌یه‌كی زۆری له‌وانه‌ی باج ناده‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت‌و ده‌رمان بن كه به‌رپرسه گه‌وره‌كانیان له‌پشته”.
سەرچاوە:هاوڵاتی