
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له ساڵی 2016 سزای له‌سێداره‌دان بۆ زیاترله سێ هه‌زار كه‌س له 55 وڵاتی جیهان ده‌ركراوه و به‌ته‌نها له چین هه‌زار و 23 كه‌س له‌سێداره دراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به به‌راورد به ساڵی 2015، رێژه‌ی له‌سێداره‌دان له وڵاتانی جیهاندا زیادی كردووه.
نیكۆلاس پیكۆیلین، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له رێكخراوی لێوبردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا چین هه‌وڵی رۆڵی سه‌ركردایه‌تییه‌كی پێشه‌نگ له‌جیهاندا ده‌گێڕێت، كه‌چی له بواری تایبه‌ت به له‌سێداره‌دان، پێشه‌نگییه‌كی خراپ ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و بۆیه‌كه‌مجار له‌چاو ده‌یان ساڵی رابردوودا، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لیستی ئه‌و پێنج وڵاته‌دا ناوی نه‌هاتووه كه زۆرترین له‌سێداره‌دان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌ریشكه‌وتووه له ساڵی رابردوودا ته‌نها 20 كه‌س له ئه‌مریكا له‌سێداره دراون، ئه‌مه‌ش له ساڵی 1991ه‌وه تائێستا، كه‌مترین رێژه‌یه، زۆربه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كانیش له هه‌ردوو ولایه‌تی جۆرجیا و ته‌كساس ئه‌نجامدراون و 19 ولایه‌تی دیكه ئه‌و سزایه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.