له په‌راویزى لاپه‌ره‌كانى ئابورى و بارودۆخى كاركردنى ئافره‌تان ، له كوردستان به هه‌مان شیوه‌ى وڵاتانى جیهان كاركردنى ئافره‌تان به چه‌ند قوناغێك تێپه‌ربووه ، له دونیادا سه‌ره‌تاى كاركردنى ئافره‌تان له ماڵه‌وه ده‌ستێپكردوه و به‌هۆى كه‌لتور و دابونه‌ریت زۆر بیبه‌ش بوون له كاركردن شانبه‌شانى پیاوان به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موى گۆڕان به هوى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لوژیا و عه‌قلیه‌ت و پێداویستى كۆمه‌ڵگا ، هه‌ڵبه‌ته لایه‌نى ئابورى و سه‌رسه‌ختى ژیان یه‌كه‌م پاڵنه‌ر بوون بۆ هه‌نگاونانى ئافره‌تان ، دیاره كاركردن چه‌ند بنه‌مایه‌كى گرنگ له خۆ ده‌گرێت یه‌كه‌میان بوونى ئافره‌تان له شوێنى كاره‌كان به‌نمونه گه‌ر بێت‌و ئافره‌تان له مه‌وقعى كاره‌كان به‌دوور بن ئه‌وا مه‌حاڵه هه‌لى كاركردنیان هه‌بێت ، كه‌واته كۆمپانیا و داموده‌زگا و تا راده‌یه‌ك موڵ و سوپه‌رماركیت و هه‌ندێك جێگا زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ به‌ده‌ست كه‌وتنى هه‌لى كار له‌به‌رده‌میان چونكه ئافره‌تان وجودیان هه‌یه له‌و جێگایانه‌دا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا كه‌لینیكى گه‌وره هه‌یه له كوردستان به نمونه بازاڕه سه‌ره‌كیه‌كانى ناو شار و پیشانگا ى كڕین و فروشتن و چاككردنه‌وه‌ى ئوتومبیل هتد هه‌بوونى ئافره‌ت زۆر ده‌گمه‌نه كه‌واته ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن كه سه‌لماندنى ئافره‌تان به‌و جێگایه‌نه‌دا و كاركردن كارێكى قورسه ، خاڵى دووه‌م له بنه‌ماكانى هه‌لى كار بوونى چالاكى و جموجوڵى ئابورى و به‌رزى ئاسته‌كه‌ى كه دیسان ئه‌مه‌شیان له‌م كاته‌دا به‌ربه‌سته بۆ ئافره‌تان له‌به‌رئه‌وه‌ى له ئێستادا كوردستان به قورسترین بارودۆخى ئابوری‌دا تێپه‌رده‌بێت و به‌مه‌ش كاركردن تیدا زۆر سه‌خت ده‌بێت ، سییه‌م خاڵ زیاتر له كارى سه‌ربه‌خۆ بریتیه له بوونى سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆژه و بیرۆكه‌ى بازرگانى ، له كوردستاندا ئه‌وه‌ى گرفتى دروستكردوه ئه‌وه‌یه كه پشتگیرى ئافره‌تان ناكرێت و تاراده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ندرایه‌تیان نادریتى جگه له نه‌بوونى رێكخراویك بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ئافره‌تانى شكستخواردوو له پرۆژه‌یه‌ك ، چونكه زۆرجار له كارى بازرگانى و سه‌رمایه‌دارى دوچارى زه‌ره‌رو زیان ده‌بن ئه‌مه‌ش واده‌كات له یه‌كه‌م هه‌نگاوى شكستدا كوڵبده‌ن ،بۆیه ئه‌وه‌ى كه‌موكورتى تێدایه هوشیارى بازرگانى لاى ئافره‌تان . له وڵاته‌كانى كه‌نداودا ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر ئافره‌تى خاوه‌ن كار و سه‌رمایه هه‌یه به‌هۆى باشى ئابورى ئه‌و وڵاته به گشتى ، هه‌ر بۆیه‌شه له عومان كاتێك ژماره‌ى ئافره‌تانى كاریان كه‌متر بوو وه‌ك له وڵاته‌كانى تر حكومه‌ت هه‌ڵسا به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ئافره‌تانى بێكار به‌مه‌ش هه‌ر ئافره‌تێكى كرده خاوه‌ن موڵكیك له‌وانه فرۆشتیان و توانیان جۆره‌ها پرۆژه‌ى پێبكه‌ن ، دواتر سه‌رژمێرێك كرا بۆ بێكارى ئافره‌تان بینرا كه %60 ژماره‌ى ئافره‌تانى كار زیادى كرد ، له‌مه‌شه‌وه ئه‌توانین بڵین كه حكومه‌ت رۆڵێ كاریگه‌رى هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكارى ، ئه‌مانه جگه له‌وه‌ى ئاستى ئابورى گشتى زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ كاركردن و رزگاربوون له بێكارى . ته‌مه‌ڵى خه‌ڵك گه‌وره‌ترین باس و ته‌وه‌رى ئیستاى دونیایه چونكه له ئێستادا زۆربه‌ى هاونیشتمانیان هه‌وڵێ كارى ئاسان و بى ماندوبوون ده‌ده‌ن ، له كۆندا ئافره‌ت و پیاو شانبه‌شانى یه‌كتر كشت‌وكال و پیشه‌سازى و زۆر بوارى تر كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئیستا له كوردستان كه‌رتى كشتو‌كاڵى به‌هۆى نه‌بوونى ده‌ستى كار له نێوان ئه‌گه‌رى مان و نه‌ماندایه ، هیچ كام له خه‌ڵكى ئاماده‌نییه به هه‌مان شێوه‌ى باووباپیرانیان كارى مه‌ردارى و كشت‌وكال بكه‌ن ، زۆرجار بیانوى خوێندن زۆربه‌ى خێزانه گوندنیشینه‌كانى له جێگه‌ى خۆیان هه‌ڵكه‌ندوه‌و به‌ره‌و شاریان بردوون ، به ده‌گمه‌ن خێزانى كوردستانى باشور ببینیت مه‌ردارى و ئاژه‌ل به‌خێو بكه‌ن به‌ڵكو سودیان له خێزانى عه‌ره‌ب و سورى وه‌رگرتوه ، ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ته‌وه له‌م هه رێمه و ده‌رفه‌تى كاركردن بێت ته‌نها دامه‌زراندن ، ئه‌مه هه‌ڵه‌ى ئابورى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ، ئه‌م هه‌موو خاوه‌ن برۆانامه‌یه له كۆى دابنریت ؟ ناكرێت ده‌زگایه‌كى حكومى كارمه‌ندى خۆى له پیویستى به‌ده‌ر دابمه‌زرینیت ، ده‌بێت له‌م كۆمه‌ڵگایه چین و تویژ دروستبكریتَه‌وه ، هه‌ندیك جوتیار و هه‌ندیك كارگوزار و هه‌ندیك خزمه‌تگوزار و هه‌ندیك ماموستا و به‌مشێوه‌یه ، واته له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپیشچوونى ئاستى زانستى گرفتى كاركردنمان بۆ دروستبووه ، ده‌توانرێـت ئه‌و هه‌موو ده‌چووانه‌ى كولێژ و په‌یمانگاكان به‌كاربخرێن به‌ڵام به‌مه‌رجیك حكومه‌ت به سه‌ده‌ها كارگه و كۆمپانیا و هتد دروست بكات ، چیتر نه‌هێڵریت خه‌ڵكانى بیانى له‌م وڵاته ده‌رفه‌تى كارى هاوڵاتى خۆمان داگیر بكه‌ن ، ئه‌گه‌ێنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه نه‌وه‌كو ئافره‌تان بگره زۆربه‌ى پیاوانیش به‌هۆى كه‌مى كاره‌وه ده‌ناڵینن ، و گرفته‌كان نیوه‌ى له ئه‌ستوى خۆدى كومه‌ڵگا و نیوه‌كه‌ى تر بۆ حكومه‌ت و ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌یه . ماسته‌ر له كارگێرى كار