لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ گوگڵ هەواڵی ڕاست و دروستکراو لێک جیادەکاتەوە

گوگڵ هەواڵی ڕاست و دروستکراو لێک جیادەکاتەوە

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

کۆمپانیای گوگڵ لەم هەفتەیەدا تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ چاودێریکردنی ناوەرۆکی بابەت و هەواڵەکان، ئەویش بە زیادکردنی نیشانەکانی بەدواداچوون و دەرخستنی ڕاستی لە هەواڵ و ئەنجامی گەرانەکاندا.

کۆمپانیای گوگڵ لەگەڵ هەردوو گەشەپێدەرانی ماڵپەڕەکانی بەدواداچوون لە نموونەی (snopes وpolitifact) بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوەرۆکی ملیۆنەها هەواڵ  و وتار و بابەت دەکۆڵێتەوە.

کۆمپانیای گوگڵ کاردەکات لەسەر زیادکردنی نیشانەی باشی و ڕەسەنی بۆ هەڵسەنگاندنی هەواڵەکان، لە دەرئەنجامی ئەوەش ، بوار دەرەخسێت بۆ زیاتر وردەکاری و جۆراوجۆری سەرچاوەکان، ئەوەش جێی بایەخە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە تەحریرکردنی بابەت و هەواڵەکان لەژێر کۆنترۆڵی یەک لیژنەو یەک کۆمپانیادا نابێت.

ئەو تایبەتمەندییەش ڕێگە دەدات بە نوسەران و بڵاوکراوەکان کە هەڵسەنگاندن بکەن بۆ تەحریر و پێداچوونەوەی کاری بەرامبەرەکانیان، کە بواریش دەدات بە بەکارهێنەران بۆ گومانکردن لەو زانیاریانەی کە لەسەرچاوەی جیاوازن ، بە تایبەت لە ماڵپەڕێکی وەک ویکیپیدیا.

ئەو نیشانەیەی کە گوگڵ دەیخاتە سەر بابەتەکان بۆسەر هەموو ئەنجامی گەڕانەکان دەرناکەوێت، بەڵکو تایبەت دەبێت بەو بابەتانەی کە زۆر رەسەن و پەیوەنددارن، بە تایبەت هەواڵە بەپەلەکان و گەڕان بە دوای زانیارییەکاندا.

لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیای گوگڵ بڵاویکردەوە، ئەو زانیاریە بۆ هەموو ئەنجامی گەڕانەکان بەردەست نابن.

گوگڵ پلانی ئەوەشی هەیە کە پرۆسەی ساغکردنەوە و گەڕانەکان زۆر ئاشکراو ڕوون بن، بەشێوەیەک بەکارهێنەران بتوانن کاربکەن لەسەر پێدچوونەوە و هەڵسەنگاندنی هەواڵە جیاجیاکان و بۆچوونی خۆیانی لەبارەوە بدەن.

پێشتر گوگڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا تایبەتمەندی بەدواداچونی ڕاستییەکانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا دەستەبەرکرد ، بەڵام ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ئاستی جیهان لەبەردەستدایە.

بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا ماڵپەڕی گوگڵ ڕێکلامێکی ئاگادارکردنەوە دابنێت کە ڕێنمایی و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئاشکراکردنی هەواڵی دروستکراو و ئاگادارکردنەوە لێی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە