سەنتەری میترۆ لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ئاشکرایکرد کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ١٧٣ پێشێلکارییان دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمارکردووە.
ڕەحمان غەریب بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند کە نابێت بە پاساویی ناپیشەیی بوون توندوتیژی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام بدرێت و هێمای بۆ ئەوەشکرد کە لە کاتی توندبوونەوەی گرژی نێوان حزبەکان زۆرترین پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی سەنتەری میترۆ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٨٤ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆماركراوە و ١٧٣ پێشێلكاری ئەنجامدراوە، كە تیایدا ١٤٥ ڕۆژنامەنووس و كەناڵی ڕاگەیاندن سكاڵایان لەلای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە.
ساڵانە سەنتەری میترۆ ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنوسان بڵاودەکاتەوە، سەنتەری میترۆ سەنتەرێکی تایبەتە بە داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان و بارەگای سەرەکی لە شاری سلێمانییە و لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراوە.
لەڕاپۆرتەكەی میترۆدا هاتوە” بەدرێژایی ساڵی رابردو84 روداوی جۆراوجۆر كە خۆی تیایدا 145 رۆژنامەنوسو كەناڵی راگەیاند سكاڵایان تۆماركردوە،لەو روداوانەش 173 پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە”.
پێشێلكاریەكان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بریندار بون لەبەرەی جەنگ :2
بریندار بون بە بەرد:7
لێدان:15
دەستبەسەركردن :33
شكاندنو دەسبەسەركردنی كەلوپەلی ڕۆژنامەنوس :22
هەڵكوتانە سەر كەناَڵ :2
داخستنی ئۆفیسی كەناڵ: 2
هەڕەشە :14
ڕێگری لەڕوماڵكردن:48
جیاكاری :14
ڕێگری لەگەشتكردن بۆ دەرەوەی هەرێم :3
كۆكردنەوەی گۆڤار:1
تەشویشو هێرشی ئەلكترۆنی :3
هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامە نوسان :3
تەقەكردن لە تیمی كەناڵ: 2
هێرشی چەكداری بۆ سەر ماڵی ڕۆژنامە نوس:1