ژوورەكە سیستەمێكی لەتەختە دروستكراوی لێیەو دەرگاكەی بەپەردەیەكی تەنك گیراوە، كچێكی چینی (29 ساڵ) كە بەشێك لەسنگی رووت كردەوەو شۆرتێكی لەپێدایە بەناوی مەساجكردن دێتە ژوورەوە، بەكوردییەكی خراپ دەڵێت “سێكس دەكەی”.
لەو ژوورە كە درێژییەكەی دوو مەترو پانییەكەی كەمێك لەمەتر زیاترە، بەئاسانی دەنگی سێكسكردنی نێو ژوورەكانی تر دەبیسترێت، كە لەدار دروستكراونو سەقفی كراوەیە لەگەڵ ژوورەكانی تر. ئەمە دەكەوێتە نهۆمی یەكەمی هۆتێلێك لەسلێمانی كەبەناوی “مەساج”ەوە كراوەتەوە.
لەبەدواداچوونێكی رۆژنامەوانی مەیدانیدا، بۆ سەنتەری تایبەت بەمەساجكردنو چەند شەقامێك كە لەشفرۆشەكان تیایدا كۆدەبنەوە، بەڕوونی دەركەوت كەكاری لەشفرۆشی بەفراوانی لەكوردستان بڵاوبووەتەوەو ئەو كچانەشی لەسەنتەرەكانی مەساجدان یەكەم بەركەوتنیان لەگەڵ سەردانیكەردا بەپێشنیاری سێكسكردن دەستپێدەكات.
كاتژمێر 9ی شەوی 18ی رەمەزان، هۆڵی “مەساجەكە” لەهۆتێلەكەی سلێمانی قەرەباڵغ بوو، لەدەرگای چونەژوورەوەدا گەنجێكی كورد پشكنین دەكاتو بۆ هەندێك لەسەردانیكەران بەپێكەنینەوە دەڵێت “بۆ مەساجەكە دەچیت؟”.

هەر لەپرسگە پاش تەلەفونێك، كچێك لەنهومی سەرەوە دێتە خوارەوە، دەستی سەردانیكەران دەگرێت بەرەو یەكێك لە 20 ژوورەكە هەنگاو دەنێن.
كچەكە، لەگەڵ گەیشتنی بەژوورەكەدا پێشنیاری سێكسكردن دەكاتو نكۆڵی لەوەدەكات مەساج بزانێت، ئەوەش نمونەی زۆرێك لەو شوێنانەیە كە بەناوی مەساجەوە لەهەرێمی كوردستان كراونەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونێكی لیژنەی كاروباری تەندروستیو ژینگە لەپەرلەمانی كوردستان كە ساڵی رابردوو لەهەولێرو سلێمانی ئەنجامیاندا، دەركەوتووە سەدا 80ی سەنتەرەكانی مەساج بووەتە شوێنی لەشفرۆشی.
زوڵفا مەحمود، سەرۆكی لیژنەكە كەسەردانی چەند سەنتەرێكی مەساجیان كردووە بەخەندان-ی وت “بۆماندەركەوت زۆربەی سەنتەری مەساجەكان تەنها بۆ سێكسكردنەو مەساجی تێدا ناكرێت، بەڵام بەناوی مەساجەوە كراونەتەوەو مۆڵەتیان پێدراوە”.
هەمان دیاردە لە شارەكانی هەولێر و دهۆك هەیە و ئەم دیاردەیە لە كوردستاندا روو لەزیادبوونە.
هاوكار ناوی خوازراوی گهنجێكی تهمهن 24 ساڵی دانیشتووی ههولێرهو باسلهوهدهكات ماوهی پێنج ساڵ دهبێت سهردانی ئهو شوێنانه دهكاتو ئهوه دهخاتهڕوو كه ئهوانهی سهردانی مەساجهكان دهكهن به گشتی تهمهنیان لهنێوان 18 بۆ 25 ساڵدایه.
“مهساجێك (ناوهكهی لای خهندان پارێزاوه) ههیه كه دهچیته ژوورهوه پارهی چوونهژوورهوه دهدهیت بۆ مەساجهكه، ئهوه تهنها پارهی چوونه ژووهرهوهیه، كه چوویته ژوورهوه كچی عیراقی لێیه دهتوانیت به 50 ههزار دینار و كچی چینیش به 40 ههزار دینار سێكسیان لهگهڵدا بكهیت” ئهو گهنجهی شاری ههولێر وادهڵێت.
ئهو گهنجه ئهوهشی خستهڕوو كاتێك كهسێك دهچێته ژوورهوه بۆ مهساجهكان ئهو ئافرهتانهی لهوێ كاردهكهن جلهكانیان دادهكهننو دهست دههێنن بهجهستهیاندا، وتی “ئهم شوێنانه قەحبهخانهیه بهس لێره پێیدهوترێت مهساج، ئهمه تهنها له ههولێر نییه، سلێمانی، كهركوك و دهۆكیش زۆریان لێیه”.
ئهوانهی سهردانی ئهو شوێنانه دهكهن ئهوه دهخهنهڕوو ئافرهتانی لوبنانیو ئێرانی گرانترینن و چینی ههرزانترینن بۆ سێكس لهگهڵ كردن.
ئهو ئافرهته بیانییانه سهرهتا كه دێنه ههرێمی كوردستان بهناوی كاركردنهوه دێن نهك وهك لهشفرۆش، هاوكات پشكنینی پزیشكییان بۆ دهكرێتو دواتریش 3 مانگ جارێك دهپشكنرێن.
گهنجێكی شاری دهۆك كه داوایكرد ناوی نههێنرێت ئهوهی بۆ خهندان خستهڕوو كه “لهزۆربهی شوێنهكان ئهگهر پارهیان پێبدهیت ئهوا ئامادهن سێكست لهگهڵ بكهن، بهڵام مهرج نییه تهواوی ئهو شوێنانه بۆ كاری لهشفرۆشی بهكاربهێنرێن”.
ئهو گهنجه كه چهندینجار سهردانی مهساجهكانی كردووه وتیشی: “بههۆی زۆری ئهو شوێنانهی كه كاری سێكسی تێدادهكرێت ناتوانیت شوێنێك بدۆزیتهوه بۆئهوهی لهكاتی گرژبوونی ماسولكهكاندا مهساجت بۆ بكهن” ههروهك بهپێویستی دهزانێت ئهو شوێنانه رێكبخرێنو “لهكاتی بوونی حاڵهتی سێكسیدا دابخرێن”.
جگە لەسەنتەرەكانی مەساج، چەند شەقامێك لەشارەكانی كوردستان شوێنی كۆبوونەوەی لەشفرۆشەكانو دۆزینەوەی كڕیارەكانن، كە لەكاتێكدایە هیچ شوێنێكی رەسمی بەناوی لەشفرۆش-ییەوە لەكوردستان نەكراوەتەوە.
یەكێك لەو شەقامە سەرەكییەی سلێمانی لەسەنتەری شار، كە لەشفرۆشەكان بەپاساوی فرۆشتنی بنێشت تیایدا كۆدەبنەوە، كاتژمێر 10:30ی شەوی 23ی ئەم مانگە لەشفرۆشو لەشكڕ سەرقاڵی مامەڵە بوون.
فاتم ناوی خوازراوی یەكێك لەو ژنانە بوو كە تەمەنی 30 ساڵەو كاری لەشفرۆشی دەكات وتی “زۆربەمان خزمی یەكترینو رۆژانەی خەڵك دێن بۆلامان بۆ رابواردن”.
مامەڵەی كڕیارەكان نرخەكان دیاری دەكات، بەڵام بەگشتی نیشاندانی سینگو دەستبازی، 10 بۆ 15 هەزار دینارە، سێكسكردن لەشوێنی لەشفرۆش 60 بۆ 100 هەزارە، بەڵام ئەگەر لەشكڕەكان شوێنیان هەبێت 40 بۆ 80 هەزار دینارە.
فاتم كە خۆی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە وتی “براكەم زۆربەی پارەكانم لێدەسێنێت ئەگەرنەیدەمێ لێمدەدات… ژنەكەشی ئەوەتانێ”، بەدەست ئاماژەی بۆ ژنێكی تر كرد لەهەمان شەقام.
ئەو كە ماكسی لەبەر بوو و بۆنێكی ناخۆشی جەستەی دەهات، وتی “دوێنێ سێجار سێكسم كردووە”، رەتیشیكردەوە كەحكومەتو لایەنی تەندروستی چاودێرییان بكەن، “پۆلیس قسەناكاتو هیچ جارێكیش پشكنینم بۆ ئەنجامنەدراوە”.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی رێنماییەكانی دەستەی گەشتوگوزار، سەنتەری مەساجكردن تەنها لەهۆتێلی چوار ئەستێرەییو پێنج ئەستێرەی رێگەپێدراوە رێگەشنادرێت سێكسی تیابكرێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە رێكەوت حەمەرەشی وەزیری تەندروستی واژووی كردووە، بڕیار دراوە هەر سێ مانگ جارێك پشكنینی تەندروستی بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە لە سەنتەری مەساجەكاندا كاردەكەن.
مستەفا حەمەڕەحیم، بەڕێوەبەری كاروباری گەشتیاری لەبەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی وتی “رێگانادەین لەهۆتێلی چوار ئەستێرەییو پێنج ئەستێرەیی كە مۆڵەتی سەنتەری مەساجیان هەیە سێكس بكرێت”.
بەڵام زوڵفا مەحمود كە لیژنەكەی لەبەدواداچونەكەیاندا سەردانی چەند شوێنێكی مەساج-یان كردووە وتی “لەنێو هەندێك لەمەساجی هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەكان شوێنیان دروستكردووەو سێكس دەكرێت”.
تیمەكانی تەندروستی پارێزگای سلێمانی هەڕەشەی داخستنی هەر سەنتەرێكی مەساج دەكەن كەكاری لەشفرۆشی تیادەكرێت.
فاروق ساڵح رەشید، لێپرسراوی تیمەكانی تەندروستی سلێمانی دەڵێت هەركەسێك كێشەی تەندروستی هەبێت ناهێڵن كار بكات “ئێمە هەر سێ مانگ جارێك پشكنینی تەندروستی دەكەین بۆ ئەو كەسانەی كە لەو سەنتەرەدا مەساج بۆ خەڵك دەكەن لەناویشیاندا پشكنینی ئایدز”.
كاتژمێر 8:30ی شەوی 23ی ئەم مانگە لەترافیك لایتێكی سەرەكی شەقامی سلێمانی، نزیكەی 15 ئافرەت كە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 60 ساڵ-ی دەبوو، بەبەرچاوی پۆلیسی فریاكەوتن-ەوە مامەڵەیان لەگەڵ لەشكڕەكان دەكرد.
كاتێك ترافیكی سەرشەقامەكە سەوز بوو، هەندێك لەئۆتۆمبێلەكان نەدەڕۆیشتنو شۆفێرەكان لەگەرمەی مامەڵەكردن بوون لەگەڵ ئافرەتەكان. لەوبەر شەقامەكەشەوە چەند شۆفێرێك لەناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەستبازییان لەگەڵ ئافرەتاندا دەكرد.
ئافرەتەكان جگە لەیەك دانەیان كەجلی كوردی لەبەردابوو، ئەوانی تر تەنورەو چاكەت، یان ماكسیان لەبەردابوو، هەمووشیان سەرپۆش بوون.
هەر لەو شەقامە سێ پیاو لەدوورەوە چاودێری ژنەكانیان دەكردو یەكێك لەژنەكانیش سەرپەرشتی ئەوانی دیكەی ئەكرد، هەڵسوكەوتنیان لەشێوەی كاركردنی باند دەچوو.
ئەو ژنەی كە وەكو سەپەرشتیاری ئەوانی تر دەردەكەوت، بەردەوام پەیوەندی دەكردو هەندێك لەئۆتۆمبێل دەهاتنو كچەكانیان هەڵدەگرتو دەڕۆیشتن.
لەو نێوندەدا گەنجێك لەسەر شەقامەكە دەنگی بەرزدەكردەوەو جنێوی دەداو دواتر لەنزیكەوە وتی “50 هەزار دینارمدا بەیەكێكیان بۆ ئەوەی بێت سێكسم لەگەڵ بكات، چەندێك چاوەڕێمكرد نەهات دواتر 20 هەزار دیناری تری لێوەرگرتمو هەر نەهات، پەلیم راكێشاو بردمە بەردەم پۆلیسەكان، پۆلیسەكان پێیان وتم ئەوە كێشەی خۆتانەو خۆتان چارەسەری بكەن، منیش لەبەردەم ئەواندا زلەیەكم لەژنەكەداو پاشان بەزۆر 50 هەزارم لێسەند، ئێستاش داوای 20 هەزارەكەی تر دەكەم”.
ئەو گەنجە (25ساڵ)ە كۆڵی نەداو بۆ ئەوەش لەشفرۆشێك لەگەڵی بێت، هەر لەوێ پەیوەندی بەكەسێكی ترەوە كردو بەوتەی خۆی لەشفرۆشە “سڵام دوو دانە چای”، ئەوە وتەی نهێنی نێوانیان بوو.
لەشفرۆشەكە داوای لێكرد كەپێش كاتژمێر 10ی شەو بچێت بۆ لای لەگەڕێكی رۆئاوای سلێمانی، چونكە كڕیاری تایبەتیان هەیە، ئەگەرنا دوای كاتژمێر دووی شەو، وتیشی “نرخمان گران كردووە بۆ 60 هەزار، چونكە مانگی رەمەزانەو زۆر كەس كارناكات”.
زۆربونی كاری لەشفرۆشی لەهەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە هیچ یاسایەك نییە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ لەشفرۆشو كڕیارداو زۆرێك لە لەشفرۆشەكان دوای دەستگیركردنیان ئازاددەكرێن.
شەوی پێنجشەممەی رابردوو زیاتر لە 20 لەشفرۆش لەسەر شەقامەكانی شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركراون، ئەوەش بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ خەندان.
قادر وەتمان، ئەندامی لیژنەی ناوخۆو ئاسایشو ئەنجومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان وتی “ئەوانەی دەستگیر دەكرێن هەر زوو ئازاد دەكرێن، چونكە یاسایەك نییە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵیان، تەنها پڕۆژە یاسایەك هەیەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە”.
بەپێی پرۆژەیاساكە (بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی) كە لەمانگی 9ی ساڵی 2014دا رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە، لەشفرۆش، لەشكڕ، سەرۆكی باندی لەشفرۆشی، خانەی لەشفرۆشیو ئەوانەی خەڵك بۆ ئەو كارە هاندەدەن یان جێگایان بۆ دابیندەكەن، سزای زیندانیو غەرامەی ماددییان بۆ دانراوە.
سزاكان لەشەش مانگەوە دەستپَدەكات تاوەكو 15 ساڵ زیندانی، غەرامەی ماددیش لەیەك ملیۆن دینارەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار بەپێی جۆری تاوانەكە، دیاریكراوە.
هەروەها لەپرۆژەكەدا جەختكراوەتەوە كەئەو سەنتەرانەی بۆ مەساجو یانەی سەمای شەوانەو تاتۆ بەكاردێنو مۆڵەتی گەشتوگوزاریان هەیە، ئەگەرە دەركەوت لەئامانجی خۆیان لایانداوە ئەوا هەمان سزای خانەكانی لەشفرۆشی دەیانگرێتەوە.
بەڵام زوڵفا وتی ئەو دیارەدەیە (لەشفرۆشی) بەردەوام تەشەنە دەسێنێت، “ئەگەر حكومەت ئەم بابەتە چارەسەر نەكات دەبێتەهۆی تەقینەوەی نەخۆشیە سێكسیەكان لەكوردستان”.
بەپێی شارەزایانی پزیشكی ئەو جۆرەی سێكسەی لەگەڵ لەشفرۆشان لەهەرێمی كوردستان دەكرێت هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشی جۆرراوجۆری كۆئەندامی زاوزێیە.
د.عادل عوسمان، بەڕێوەبەری پشكنینو بەدواداچون لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی وتی “بەهۆی دیاردەی لەشفرۆشییەوە هەردوو رەگەزی نێرو مێ توشی نەخۆشی خێراو نەخۆشی درێژخایەن دەبن، نەخۆشیە خێراكان بریتین هەوكردنی كۆئەندامی زاوزێ و میزڵدان و گورچیلەكان هەروەها دروستبونی كەڕوو لەناوەوەی لەش، نەخۆشیە درێژخایەنەكانیش بریتین لەئایدزو شێرپەنجەی كۆئەندامی زاوزێ”.
لەكاتێكدا حكومەت رەتیدەكاتەوەە كە هیچ جۆر مۆڵەتێكیان بۆ كاری لەشفرۆشی دابێت، بەڵام لەشكڕو لەشفرۆشەكان بەبێ مۆڵەتیش كاری خۆیان دەكەن لەدەرەوەی چاودێری تەندروستی.
سەرچاوە:خەندان