لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی پیرۆزبێت

نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی پیرۆزبێت

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

 به‌ بۆنه‌ی  جه‌ژنی  نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی 2717 جوانترین  پیرۆزبایی خۆم  ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌لكی كوردستان  ده‌كه‌م .
 هیوادارم  هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی  نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی ببێته‌  هانده‌ری یه‌كریزی و  ته‌بایی نێوان  لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی  كوردستان و سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی  گه‌له‌كه‌مان  به‌ سه‌ر دوژمنانی  ئه‌زموونی  میلله‌ته‌كه‌مان و له‌م بۆنه‌یشدا  داوا  له‌ كاربه‌ده‌ستان  ده‌كه‌م  هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ چاكسازی  و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان .
 جارێكی دیكه‌ به‌ گه‌رمی  جه‌ژنی  نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی له‌ هه‌موو لایه‌ك  پیرۆز ده‌كه‌م .

                                                           
 مام خدر

  سكرتێری گشتی

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی  گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە