لە کۆبوونەوەیەکی فراوان و هاوبەشدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ٣٠ حزبی کوردستانی سەبارەت بە ساڵرۆژی رزگارکردنی شاری هەولێر لەدەستی بەعسیە فاشیەکان لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد ، لەم کۆبوونەوەیەدا هاوری خالید حسن بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد .
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە :
30 حزبی كوردستانی به بۆنهی یادی رزگاركردنی شاری ههولێر بهیاننامهیهكی هاوبهش دهردهكهن
لە پێناو پاراستنی كوردستان هەموومان پێشمەرگەین
بەیاننامەی هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە (25)ەمین ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر لە (11/3/1991)
كەس و كاری شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان.
جەماوەری خۆشەویست و خۆڕاگری كوردستان.
خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆز و نیشتمان پەروەری هەولێر.
(25) بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر لە درێژەی هەڵمەتەكانی رۆژانی راپەڕین و رزگاركردنی شار و شارۆچكەكانی كوردستان، لە رووداوێكی مێژووی و گرنگ لە رۆژی (11/03/1991) بە پشتیوانی خودای گەورە و هێزو بازووی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی كوردستان بە سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئاینزاكان بە كورد و توركمان و گەلی (كلدانی و سریانی و ئاشوری)، بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆر یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین.
سەرباری دڕندەی و وەحشیگەری رژێمی بەعس بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیرادەی لە بن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دام و دەزگا داپلۆسێنەرەكان لەناوببرێن و تەواوی شاری هەولێر ئازاد بكرێت.
جێگای ئاماژە پێكردنە ئەو سەركەوتنە مەزنەی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكات بوو لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئازاری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانینا بە مافی رەوای خەڵكی كوردستان.
ئێمە لێرەدا كە یادی سەركەوتنەكانی راپەڕین و رزگاری كوردستان بە كەركوكی خۆشەویستەوە دەكەینەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە خەڵكی بە ئەمەكی كوردستان بە گشتی و شاری قەڵاو منارە بە تایبەتی دەكەین و سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاوی خۆڕاگری بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرین.
ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی ئەم راپەڕینە مەزنە دەكەینەوە وەك حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە شاری هەولێر دەرهەق بەم بارودۆخە تازەی كوردستان و ناوچەكە كە گۆڕانكاری سیاسی گەورە لە ناوچەكە بەڕێوەیە و هەرێمی كوردستانیش لە هاوكێشە سیاسییەكان رۆڵێكی كاریگەری هەیە، پێشمەرگەی كوردستان بە نوێنەرایەتی كۆمەڵگای جیهانی ئازاد شەری گەورەترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهان ناسراو بە (داعش) دەكات، بۆ گەشتن بە ئامانجە مێژووییەكانی خەڵكی كوردستان كە بریتیە لە هەنگاونان بەرەو سەربەخۆی كوردستان و بڕیاردان لە مافی چارەنوس بە پێویستی دەزانین هەڵوێستمان لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا بخەینە روو:
1- رووبەروو بوونەوەی تیرۆرستانی داعش و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتووەتەوە كە ئەوەلەویەتی كارەكانمانە پێویستی بە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكان و پشتگیری خەڵكی كوردستان هەیە.
2- پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات دەكەینەوە كە پارێزەری خاكی كوردستانن، هەنگاوی جددی بنرێت بۆ بە دامەزراوەیی كردنی هێزی پێشمەرگە.
3- داوا دەكەین زیاتر ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و قوربانیانی دەستی تیرۆر و دوژمنانی كوردستان باشتر بكرێت.
4- پشتگیری لەهەر پڕۆژە و بەرنامەیەكی چاكسازی ڕاستەقینە دەكەین كەمەبەستی بەدامەزراوەیی كردنی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت بۆ زیاتر خزمەتكردن خەڵك وچەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی ودروست كردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵكی كوردستان.
5- بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان داواكارین هەوڵی جددی بنرێت بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و چارەسەركردنی قەیرانە سیاسیەكان.
6- داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەیرانی دارایی، بە تایبەت دابینكردنی مووچە.
7- سوپاس و پێزانین بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كوردستان كە خۆڕاگرانە لە قەیرانی دارایی هەڵوێستیان دیار و جوامێرانە بووە.
8- داواكارین لە سەركردایەتی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان بەتەبایی و برایەتی بەمیكانیزمێكی گونجاو نێوماڵی كوردستان رێكبخرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین هەنگاو بنێین بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی.
9- رۆڵی وڵاتانی هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنین بۆ پشتیوانی گەلی كوردستان داوایان لێدەكەین هاوكاری زیاتری هێزی پیششمەرگە بكەن.
10- سوپاس و دەستخۆشی بۆ هێزەكانی ناوەخۆ لەسەرتاسەری كوردستان بە تایبەت شاری هەولێر كە لەم قۆناغەدا رۆڵی گرنگیان بینیوە.
لەكۆتاییدا جەخت دەكەینەوە لەسەر یەكڕیزی و تەبایی هەماهەنگی زیاتر.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و دەستی تیرۆرستانی داعش و شەهیدانی رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست.
سڵاو بۆ زیندانی سیاسی و پێشمەرگە بریندارەكان و پەككەوتەكان.
سڵاو بۆ خۆڕاگری پێشمەرگەی كوردستان.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
ئەنجومەنی كلدان و سریان و ئاشووری
حزبی ئیتحادی توركمانی
پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان
ئۆجاغی برایەتی توركمان
یزوتنەوەی دیموكراتی توركمان
قەوارەی ئەبنائی النهرین
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
حزبی چاكسازی پێشەكەوتووی توركمانی
حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان
پارتی گەلی توركمانی عیراق
پارتی پارێزگارانی كوردستان
پارتی توركمان ئیلی
پارتی گەشەپێدانی توركمان
حزبی رزگاری كوردستان
پارتی كۆماری كوردستان
بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
پارتی یەكگرتووی توركمان
بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری
حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمان
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
حزبی ئاییندەی كوردستان
بزوتنەوەی توركمانی بێلایەن
بەرەی توركمانی عیراق
پارتی كرێكاران وڕەنجدەرانی كوردستان