لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لەسەر بژێوی خەڵک و قەیرانە کەڵەکەبوەکان،پێنج حزبی هەرێم کۆبوونەوە وڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە

لەسەر بژێوی خەڵک و قەیرانە کەڵەکەبوەکان،پێنج حزبی هەرێم کۆبوونەوە وڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە

0 تێبینییەکان 68 بینینەکان

سایتی ئاشتی :

راگەیەندراوی پێنج حزبی سیاسی هەرێمی کوردستانی

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩/٢/٢٠١٧ پێنج لایەنی سیاسی کوردستانی لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەشاری هەولێر کۆبوونەوە، تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە: بژێوی خەڵک،قەیڕانی سیاسی لەهەرێم، پرۆژەی (التسویة الوطنیة) کە لەلایەن هاوپەیمانی نیشتمانی عیراقی راگەیەندراوە، پرسی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی لەهەرێمی کوردستان. دوای را گۆڕینەوەو وتووێژ لەسەر تەوەرەکان لایەنەکان گەیشتنە ئەم دیدو بۆچوونانەی خوارەوە:

یەکەم: پێویستە هەرچی زووە چارەسەری قەیڕانی ئابووری بکرێت‌و مووچەو ژیانی خەڵک کاری جدی لەسەر بکرێت‌و حکومەت بەزووترین رێ‌و شوێنی گونجاوو بە پەلە بگرێتە بەر تا پاشکەوتی مووچەو گرفتی ئابووری چارەسەر بکات.

دووەم: سەبارەت بە کۆبوونەوەو دانیشتنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتیش ئەوەی لەنێوان لایەنەکانی دەسەڵات بەرێوە دەچێ، هەر پێنج لایەنی سیاسی پشتگیری خۆیان بۆ هەموو ریگاچارەسەیەکی کێشەکان دەڕبڕی، هەروەها داوایان کرد چارەسەرەکان لەسەر بنەمای بە دامەزراوەیی کردنی دەزگان‌و کردنی حکومەت بەحکومەتی هاوڵاتی بێت، دوور بێت لەپشکێنەی حزبایەتی‌و گەڕانەوە نەبێت بۆ میکانیزمە شکستخواردووەکانی رابردوو لە بەرێوەبڕدن‌و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان.

سێیەم: لەمەر ئەو پرۆژەیەش کە بەناوی( التسویة الوطنیة) لەلایەن هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە پێشنیار کراوەو (عەممار حەکیم) لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان خستیە روو، کۆبوونەوە لەو باوەڕەدایە پرۆژەکە هیچ چارەسەرێکی تازەی بۆ کێشەکانی عیراق‌و ئاشتەوایی نیشتمانی نەخستۆتە روو، جگە لەوەی جۆرێکە لەپاشەگەزبوونەوە لەدەستکەوتە دیموکراتیەکان‌و خۆ دزینەوەیە لەجێبەجێکردنی ماددەکانی دەستووری عیراق، سەبارەت بەگەلی کوردستانیش پرۆژەکە جۆرکە لەبەستنەوەی هەرێم بەچوارچێوەی دەوڵەتی شکسخواردووی عیراق، هەروەها رێگریەکی ئاشکراشە بۆ پێادەکردنی مافی بڕیاڕدانی چارەنووس. بەسەرچاوەگرتن لەو راستیانە لایەنەکانی کۆبوونەوە سەرباری نیگەڕانی لەو پرۆژەیە داوایان کرد کورد بەیەکگرتوویی‌و بەپرۆژەیەکی نیشتمانی‌و کوردستانی وەڵامی پرۆژەکە بدەنەوەو بەو پرۆژەیەوە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکەن.

چوارەم: دواین تەوەرەی کۆبوونەوە تایبەت بوو بەپرسی کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردن‌و راپرسی لەهەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە سەرباری گرنگی‌و هەستیاری ئەو دەزگایە وەک دەزگایەکی نیشتمانی، هەر لەیەکەمین رۆژی دامەزراندنیەوە سەربەخویی لەدەستداو وەک هەموو دەزگانی دیکەی حکومەت تێکەڵی پشک پشکێنەی حزبی کرا، بۆیە ئێمە وەک حزبەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە بەهەموو شێوەیەک شێوازی کارکردن‌و دابەشکردنی پۆستەکانی ناو کۆمسیۆن‌و پاوانکردنی لە نێوان پێنج حزبەکەی دەسەڵات رەتدەکەینەوە‌و داوادەکەین ئەو دەزگا هەستیارە لەبەحزبی کردن‌و پاوانکردن‌و پشکێنەی حزبی دوور بخرێتەوەو نەخرێتە ژێر هەژموونی پێنج حزبەکەی دەسەڵات. لەکۆتایدا حزبەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە سڵاوی بۆ نەبەری پێشمەرگەو خۆراگری گەلی کوردستان نارد کۆتاییان بە کۆبوونەوە هێنا.

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

پارتی کرێکارن‌و رەجدەرانی کوردستان

حزبی شیوعی کوردستان

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

٩/٢/٢٠١٧

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە