هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یرانی توركیا، ئه‌و وڵاته‌ی گیرۆده‌ی قه‌یرانێكی سیاسی كرد، چونكه هیچ كام له حزبه به‌شداربووه‌كان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ره‌ها بۆ ئه‌وه به‌ده‌ستبهێنن تا به‌ته‌نیا حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنن و پێویستیشه له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا حكومه‌تی نوێ پێك بێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ له‌زاری چاودێرانی سیاسییه‌وه، سێ سیناریۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئاشكرا كردووه، یه‌كه‌م سیناریۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی ئیئتلافی له‌نێوان حزبه سه‌ركه‌وتووه‌كان دروست بكرێت.
دووه‌م سیناریۆ ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی كه‌مینه له توركیا بێته‌كایه‌وه و سێیه‌م سیناریۆش باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێته‌وه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆمار بكات و ئه‌ویش داوا له حكومه‌ت بكات له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت تا ئه‌وكاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكدێت.
چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌ردۆغان داوا له سه‌رۆكی ئه‌و حزبه ده‌كات كه زۆرترین كورسیی به‌ده‌ستهێناوه، له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا شه‌ست و سێیه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت وه‌ك له ده‌ستووردا باسی لێوه‌كراوه.
به‌بۆچوونی ئه‌و چاودێرانه، دیارترین سیناریۆ، هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی ئیئتلافییه، چونكه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا نه‌یتوانی 276 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت تا ببێته‌وه به فه‌رمانڕه‌وا.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌ك سه‌رۆكی حزبی خاوه‌ن زۆرترین كورسیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ده‌په و مه‌هه‌په و جه‌هه‌په، بكه‌وێته گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش له‌وكاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار بۆی هه‌یه كه‌سێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌ی كه به‌هه‌رجۆرێك پێكبهێنرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه متمانه‌ی پێ نه‌درێت، ئه‌وا واتای ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا، حكومه‌تێكی دیكه بێته‌كایه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا حكومه‌ت پێك نه‌هات، ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار به راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیارده‌دات هه‌ڵبژاردنێكی نوێ بكرێت و پرۆسه‌كه دووباره بكرێته‌وه.