رۆژی دووشەممە ( ٢٩\١٠\٢٠١٨ ) هاوری خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداریکرد لە کردنەوەی کۆنگرەی چوارەمی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر و پەیامی بزووتنەوەکەمانی بە ئەندامانی کۆنگرە راگەیاند ،ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە :
زۆر به‌رێز:لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
سڵاو و پیرۆزبایی …
به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان هیوادارین كۆنگره‌ی چواره‌م له كار‌و راسپارده‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ئامانجه‌كانی بپێكێت..
به‌رێزان …
هه‌لومه‌رجی كوردستان و ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌رده‌بێت گه‌لی كوردستانیش وێرای تێكوشین و خه‌باتی به‌رده‌وام له‌هه‌مان كاتدا رووبه‌رووی دۆخێكی تایبه‌ت ده‌بێته‌وه بۆیه‌پێویسته هه‌موومان به‌گیانی به‌رده‌وامی هه‌وڵدان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان تێكۆشینمان په‌ره پێ بده‌ین و دۆخه‌كه به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دا بشكێنینه‌وه ،. هه‌ر لێره‌وه‌ش هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه پێویسته ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره به تێروانین و چاره‌سه‌ر و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیانه چارسه‌ر بكرێت و پێویستیشه لایه‌نه كوردستانیه‌كان ریزه‌كانمان یه‌كبخه‌ینه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان .
جارێكی دیكه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازین و جه‌خت له سه‌ر قووڵ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه…
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
29\10\2018