بەداخەوە کۆمەڵێ کۆڵبەری هەژارو دەست کورت وزەحمەتکێش لەم وەرزی سەرمایەدا لە سنوورە بێ ڕەحم ودروستکراوەکانی (سەردەشت ) ى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەست دا…ئەم ئینسانە زەحمەتکێشانە بۆسەیران وسە فاو گەشت و سێڵفی وێنەگرتنی جوانی سروشت لەکاتی بەفرباریندا ڕوویان نەکردبویە ئەوچیاودۆڵە بەڵکو بەدوی بژێوی و گەڕان بەدوی ناندا ڕویان کردبویە ئەوێ…ئەوان بەچلەی سەرما بەگڕەی گەرما..لەجوانی بەهارو ماتەمی پایزدا بەردەوام هەمیشە لەوێبوون وهیلاک و ماندووی ڕەنج بوون تاسفرەی ماڵەکانیان خاڵی نەبێ..تاماڵ ومناڵەکانیان بێ بەرگ نەبن..ئەوان لێرە ئازارو ناڕەحەتیان دەچێشت تا گوڵی بزە لەسەرلێوی مناڵەکانیان گەشاوەبێ …تاژیانی ووردیلەکانیان حەساوەبێ ئەوان لێرە وەک ئاگر دەسوتان .وەک بەفردەتوانەوە تاوەکو ژیان ببەخشنە ئازیزەکانیان
.ئەم کۆڵبەرە ئازیزانە قوربانیانی دەستی نیزامی سەرمایەن ئەم نیزامە نائینسانیە ئەم ئینسانە ئازیزانە و ملیۆنەها ئینسانی تری لەسەرگۆى ئەم زەمینە موحتاج بەپاروە نانێک کردووە تاژیانی خۆی وهێزی کاری خۆی لەپێناویدا بفرۆشێت تاوەکو نان بەدەست بهێنێت ئەمە لەکاتێکدایە بەبارتەقای گەورەیی ئەم دونیا نابەرابەرە سەروەت وسامان هەیە کەبەشی هەموان بکات و لەهەموانیش زیاد بێت بەڵام سەرمایەداران لەپێناو قازانج پەرستی وکەڵەکەکردنی سەرمایەدا ژیانێکی ئینسانیانە و خۆشگوزەرانە بەم ئینسانانە ڕەوا نابینن وئینسان لەژیانێکی سەخت و مەمرە مەژیدا ڕادەگرن وموحتاج بەکارو پاروە نانێکی دەکەن وخۆشیان لەژیانێکی شاهانەو خۆشگوزەرانەدا ژیان دەگوزەرێنن..ئەم کۆڵبەرانەش ئینسانن و شایەنی ژیانێکی ئینسانیانە و خۆشگوزەرانەن کەشیاوى ئینسان بێ بۆ گەیشتنی ئینسانەکانیش بەژیانێکی ئینسانیانە و خۆشگوزەرانانە پێویستە خەبات بکەین دژی نەزم ونیزامی سەرمایەداری …پێویستە یەکگرتوو وڕێکخراو بین ..بژی ژیان ..بژی ئینسان …بژی کۆمەڵگای یەکسان ..بمرێ نیزامی سەرمایەداری کەسەرچاوەی هەموو مەینەت و دەردوئازاری..
نەجم محەمەد