رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ڕایگه‌یاند، له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی 31 كه‌س له عێراق-دا له‌دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك” ڕه‌چاوی مافه‌كانی مرۆڤ ناكه‌ن و به‌ناوی ئاسایشه‌وه سزای له‌سێداره‌دان “به‌شێوه‌یه‌كی خراپ” به‌كارده‌هێنن.
ڕێكخراوه‌كه ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره‌دراون ته‌رمی 31 كه‌سیان له سامه‌را وه‌رگرتۆته‌وه و له‌سێداره‌دانه‌كان رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئه‌نجامدراون.
ئه‌مسنستی ده‌ڵێت”چه‌ندین بانگه‌شه‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه كه ئه‌و پیاوانه‌ی له‌سێداره‌دراون له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچاربه دانپێدانان كراون دوای ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و وپڕكه‌موكوڕی به‌تاوانبار له‌قه‌ڵمدراون له‌سه‌ر كوشتنی 1700 خوێندكاری سه‌ربازی له كامپی سپایكه‌ری سه‌ربازی له‌نزیك تكریت له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا.”
به‌وته‌ی جه‌یمس لینچ، سه‌رۆكی تیمی سزای مه‌رگ له ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، ئه‌وه دووه‌م جاره له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوه “دوای دادگاییكردنی نا دادپه‌روه‌رانه”.
جه‌یمس سزای مه‌رگی به “دڕندانه‌ترین”سزا وه‌سفكردووه‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه “ته‌نها بازنه‌ی توندوتیژی له عێراقدا زیاتر ده‌كات”.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 31 كه‌س به تاوانی به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵكوژی خوێندكاره‌كانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری شاری تكریت-ی عێراق له‌سێداره‌دران.
مه‌حمود خه‌له‌ف، قایمقامی سامه‌راپێشتر ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره‌دراون هه‌ندێكیان خه‌ڵكی شاری سامه‌رای سه‌ربه پارێزگای سه‌لاحه‌دین-ن و ژماره‌یه‌كی تریان خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و، “به‌ڵگه یاساییه‌كان” به‌شداری ئه‌و 31 كه‌سه‌ی له كۆمه‌ڵكوژیی سپایكه‌ردا سه‌لماندووه، بۆیه له سێداره دراون.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش 1700 خوێندكاری سه‌ربازی هێزی ئاسمانی عێراق-یان له بنكه‌ی ئاسمانی سپایكه‌ر له نزیك شاری تكریتی پایته‌ختی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كوشت، ئه‌وه‌ش به‌پێی زانیارییه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی عێراق.
خوێندكاره‌كان له پێكهاته‌ی شیعه‌بوون و له‌رێگای گولله‌بارانكردن و سه‌ربڕینه‌وه كوژران و دواتر ته‌رمه‌كانیان فڕێدرایه ناو ڕوباری دیجله‌وه.
له سێداره‌دانی ئه‌و 31 كه‌سه له كاتێكدایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند جارێك داوای ڕاگرتنی سزای مه‌رگی كردووه له عێراقدا.