کەسایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە خولە جیاوازەکانی پەرلەمان …
مامۆستایانی ئاینی و ئەندام و کادیر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسیەکان ….
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چین و توێژە جیاوازەکان ..
بەبەشداریتان لە پرسەی باوکی ئازیزانمان و هاوخەمی و هاوپشتیتان کۆستی لە دەستدانی ئەو کارەساتەتان لەگەڵ بەشکردین ، سوپاسگوزاربووین کە ئێوەمان لەگەڵە و بەرێگای راستەوخۆ یان تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵمان بوون و لەپشتمان وەستان ، دەستتانخۆش بێت و دەستی یەکە بەیەکەتان دەکوشین، هەموو شتێکتان کرد بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە لەسەر ئێمە سوکتر بکەن ،بێگومان پاڵپشتی و هاوسۆزی ئێوە جێگای رێز و تقدیرە لای خانەوادەکەمان بەهیواین ئەوە دوا ناخۆشی هەموو لایەکمان بێت و خوالێخۆش لەگەڵ مردووی هەمووان بکەوێتە بەر رەحمەتی خوای گەورە ..
دیسانەوە دەستی ماندوو نەبوونتان دەکوشین و هەر بمێنن بۆمان
قهار محمد سمایل
لەجیاتی خانەوادەی کۆچکردوو محمد سمایل نانەکەلی
٢٠\١\٢٠١٧