دوایی تەواوبوونی پرسەی مام محمد سمایل نانەکەلی کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد ، هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سوپاسنامەیەک ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکا کە ئەمە دەقەکەیەتی :
بۆ سەرجەم خەڵکی خەمخۆر و دڵسۆزی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات
بابەت :سوپاسنامه
به ناوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبێت ( محمد سمایل خدر نانه‌كه‌لی ) ئامۆزامان , زۆر سوپاسی خەڵکی کوردستان لە چین و توێژە جیاوازەکان، حیزب و لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌كان و دۆستان و ئازیزانمان ده‌كه‌ین ، كه به‌شداری پرسه‌كه‌مان بوون یاخود به نامه یان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه سه‌رخۆشیان ئاراسته كردین . دڵسۆزی و هاوپشتی و دڵنەوایی هەموو لایەک بەهەر شێوازێک بۆیان گونجاو بووە لە کۆستی لە دەستدانی ئەو ئازیزەمانی کەمکردەوە ، بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت .. هەر لێرەشدا داوایی لێبوردن لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین بەهۆی پرسە و سەرقاڵبوونمان لە عاستی پێشوازی و خزمەتیاندا نەبووین بەهیواین لە هەموو کەمووکوڕیەکان بمان بەخشن ..
جارێكی دیكه زۆر سوپاسی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین و ناخۆشی نەیەتە رێ‌یان
براتان / مام خدر
سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان