وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی بەهێزبونی تواناکانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەیە، دەشڵێت،” پابەندین بە بونیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق “.
تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد،” هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژی 30ی ئەیلول بە سەرکەوتویی لەعێراق و هەرێمی کوردستان کشانەوە، ئەوەش بەتەواوی لەگەڵ ئەو خشتەیە گونجاوە کە پێشتر لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکەوتنی لەسەر کرابوو “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئەو کشانەوەیە دەرخەری بەهێزبونی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەیە، هەروەها کردنەوەی پەڕەیەکی نوێ و گرنگە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی،” پابەندین بە بونیاتنانی هاوبەشییەکی ئەمنی و ئابوری بەهێز لەگەڵ هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان “.
101