کورتە فیلم وەک بەشێکی گرنگی بواری فیلمسازی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەشەکردنێکی باشی بە خۆوە بینوە و دەیان و سەدان کورتە فیلمی ئاست بەرز بەرهەمهاتوون و لە فێستیڤالە نێوخۆیی و جیهانییەکاندا خەڵاتی شایستەیان بە دەستهێناوە.
لە ماوەی رابردوودا هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار که‌ریم غه‌فور “که‌ریمۆک” له نوێترین پڕۆڕهی هونه‌ری خۆیدا کورته فیلمێکی به‌ناوی “مایکرۆفۆن” به‌رهه‌مهێنا که گرته و وێنه‌کانی له شاری کۆیه گیراون و ئێستا سەرجەم قۆناغەکانی تەواو بووە و بڕیاروایە کۆمپانیایەکی پەخشی فیلم ئەرکی بڵاوکردنەوەی بگرێتە ئەستۆ.
ده‌رهێنه‌ر که‌ریمۆک که هه‌ر خۆشی سیناریۆی بۆ کورته فیلمه‌که نووسیوه، سه‌باره‌ت به کاست و ستافی فیلمه‌که گوتی: “کورته فیلمی “مایکرۆفۆن” به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێره، له‌نواندنی هه‌ریه‌ک له ئه‌کته‌ران (سۆلاڤ شه‌یدا، پێشه‌وا ناسح، سرود سەڵاح ، که‌یفی ئه‌حمه‌د). سۆران فەهیم مۆنتاژ و میهرداد سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنه و قادر قادری کاری تۆماری دهنگەکەی کردووه.
هەر یەک لە ئازاد سه‌وزه ڕاوێژکاری سیناریۆ و سوهێل سوخه‌ن پەژوو ڕاوێڕکاری هونه‌ری و رزگار قەسریانی بهرنامهڕێڕ و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و ئاکام سه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م کاریان کردووە. هەروەها یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر نه‌وا مه‌عروف و کاری شاریۆ و کرێن لەلایەن په‌یوه‌ند ساڵح ئه‌نجام دراوە و فۆتۆگرافه‌ر شوان حه‌مه سه‌عیده و وێنه‌گری پشتی کامێراش دانه‌ر هاوار و په‌یوه‌ندییه‌کان ئومێد ره‌زایه”.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که ده‌رهێنه‌ر که‌ریمۆک گوتی: “راستی ناکرێت لێرەدا ناوەڕۆکی فیلمەکە بەیان بکەین، دەکرێ تەنها باسی ئەوە بکەین کە لەرێی گێڕانەوەی رووداوێکی سادەی کۆمەڵایەتییەوە، رەخنە لە چەند داب و نەریتێکی کۆمەڵایەتی دەگرێت، کە رەنگە ئەو رەخنانە لە تاپۆکانی ناو کۆمەڵگاش بێت. بێگومان هەر پرۆژەیەکی هونەری خاوەن پەیامی خۆیەتی کە لەرێی زمانی وێنەوە دەخرێتەروو. مایکرۆفۆن دەستبردنە بۆ هەندی مەسەلەی گرنگی پەیوەست بە کۆمەڵگەوە. راستتر وروژاندنی پرسیارگەلێکە کە پیویستی بە قسەکردن هەیە لەسەری، ئەگەرچی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە پەلکێشمان دەکات بۆ زۆر بواریتر، دەشێ بینەر خۆی هەڵوەستیان لە بەرامبەر بکات.
ئومێدەوارم بە زووترین کات سەرجەم کارەکانی بە کۆتا بێت و بە دیدی بینەران شادبێت.
له باره‌ی به‌شداریکردنی کورته فیلمه‌که‌ش له فێستیڤاڵه نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، که‌ریمۆک گوتی:
بێگوومان تاکە دەرفەت و چانس بۆ نیشاندانی کورتە فیلم فێستیڤاڵەکانە، چونکە بوارەکان بۆ نیشاندانی کورتە فیلم سنووردارن و ناتوانرێ لە سالۆنی سینەماکان نیشان بدرێت، تاکە دەرفەت فێستیڤاڵەکانە، بێگومان سەبارەت بەم کورتە فیلمەش بەرنامەمان بۆی هەیە کە سەرەڕای فێستیڤاڵە ناوخۆییەکان بەپێی پلانێکی پێشوەختە بۆ بەشێکی باشی فێستیڤاڵەکانی دەرەوەی بنێرین، بەتایبەتی ئەو فێستیڤاڵانەی کە لەگەڵ ستایلی ئەم کورتە فیلمە دەگونجێت.
سۆلاڤ شه‌یدا ئه‌کته‌رێکی دیاری نێو کورته فیلمه‌که سه‌باره‌ت به به‌شدارییه‌کانی خۆی وه‌ک ئه‌کته‌ر له زنجیره ته‌له‌فزیۆنی و به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کاندا گوتی: “له کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی به‌شداریم کردووه، وه‌ک فیلمی سینه‌مایی ژانی گه‌ل و گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان و که‌واته چاوه‌ڕێ بە و له نزیکه‌ی ده کورته فیلمیشدا به‌شداریم کردوه، له‌وانه (کورته فیلمی “سۆما، دا‌و، ماره به‌جاش، فرمێسکێک بۆ تارا، ده‌نگدان، مایکرۆفۆن و هتد”. هه‌روه‌ها له چه‌ندین دراماشدا وەک ئەکتەریش به‌شداریم کردوه له‌وانه درامای (دوپشک، ژیله‌مۆ، ڕوانێک بۆ خۆشه‌ویستی، له گوڵێک کاڵتر، براوە و دۆڕاوەکان). هەروەها کاری نووسین و ده‌رهێنانم وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سێ کورته فیلم کردووه”.
له‌باره‌ی به‌شداریکردنی له کورته فیلمی “مایکرۆفۆن”، سۆلاڤ شه‌یدا گوتی:” کورته فیلمی مایکرۆفۆن نووسین و ده‌رهێنانی هونەرمەند (که‌ریمۆک)ه، من وه‌ک ئه‌کته‌ر کارم تێدا کردوه. ده‌رباره‌ی جیاوازی رۆڵه‌که‌م هه‌رچه‌نده من هه‌میشه هه‌وڵمداوه رۆڵه‌کانم جیاواز بێت و خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگە و به‌تایبه‌ت ژن بکه‌م، له زۆربه‌ی کاره‌کانمدا رۆڵێکم بینیوه که ژن ناتوانێت له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خۆی لێ بدات و یان روبه‌ڕووی ببێته‌وه. ئه‌توانم بڵێم جورئه‌تێکی ئه‌وێت که بتوانی کاری جیاواز بکه‌یت”. گوتیشی:”سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی رۆڵه‌که‌م له کورته فیلمی (مایکرۆفۆن) ته‌نیا ئه‌توانم بڵێم به‌ڵێ وه‌ک هه‌میشه رۆڵه‌که‌م جیاوازه”.
له‌باره‌ی نواندنی ئه‌کته‌ری ژن له رۆڵه هه‌ستیاره‌کاندا، سۆلاڤ شه‌یدا گوتی:”به‌شێکی زۆر له‌ژنان ده‌ترسن له روبه‌ڕوبوونه‌وه به‌شێکیشان گیرۆده‌ی ده‌ستی بیروباوه‌ڕی کون و نازانستین. به‌شێکی تریان هه‌ر بڕوایان به چالاکی مه‌ده‌نی و هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. له هه‌ر وڵاتێک سیسته‌م و یاسایه‌ک پێناسه‌ی دیارده‌کانی کۆمه‌ڵ و ناو بنه‌ماڵه‌کان ئه‌کات”. له‌باره‌ی بارودۆخی ژنان له‌بواری فیلمسازیدا، سۆلاڤ شه‌یدا گوتی:” بواری هونه‌ری شتێکی جیانه‌کراوه‌یه له باقی بواره‌کانی تری کۆمه‌ڵگه. ئه‌توانین بڵێین به‌ربه‌ست و قورسایی خستوته سه‌ر ژنان و ئافره‌تان. ئاستی به‌ربه‌سته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رکه‌سایه‌تی ژن بۆخۆی. به پێگه‌ی ژیانیان. ژنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆربه‌یان پێش هاوسه‌رگیری دیلی ده‌ستی باوک و براو خاڵ و مامن که‌واته دوای هاوسه‌رگیریش به جۆرێکی تر دیلی مێرد ده‌بن. ئه‌بێت دژی ئه‌م یاسا‌و بیر‌و باوه‌ڕ و داب و نه‌ریتانه‌ی ژنی کۆیله کردووه بوه‌ستین و یه‌که‌م جار هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن ئه‌وسا ژیان و هاوسه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن و مه‌رجیان هه‌بێت بۆ پارێزگاریکردن له سه‌ربه‌خۆییه‌کانیان”.
ئه‌کته‌ر پێشه‌وا ناسیح له‌ته‌ک خاتوو سۆلاڤ شه‌یدا رۆڵی پیاوێکی مجیور دەبینێ له کورته فیلمه‌که‌دا به‌رجه‌سته ده‌کات، سه‌باره‌ت به به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و که‌سایه‌تییه گوتی:”به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌م که‌سایه‌تیه بۆ من زۆر قورس بوو، چونکه ئه‌م که‌سایه‌تیه لای من زۆر جیاواز بوو هه‌م له رووی ده‌روونیه‌وه هه‌م له روویی جه‌سته‌ییه‌وه، من پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌م که‌سایه‌تیه مجێوری مزگه‌وتێکه که هه‌موو ته‌مه‌نی له‌م مزگه‌وته بردۆته سه‌ر و هه‌ر خه‌ریکی خودا په‌رستی بووه، به‌هیچ جۆرێک لای ئه‌م مه‌عقول نیه ئافره‌تێک بێته ناو مزگه‌وت و به ئاره‌زووی خۆی تێدا بسوڕێته‌وه، که له سیناریۆکه ئافره‌تێک به‌دوای منداڵه‌که‌یدا را ئه‌کات که مناڵه‌که ئەچێته مزگه‌وته‌که‌و ون ئه‌بێت، له‌م کاته‌دا ئه‌م مجێوره ناهێڵێت ئه‌م ئافره‌ته بچێته ناو مزگه‌وته‌که‌وه، چونکه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئافره‌ت به‌م رووتیهوه که ئه‌م ژنه هه‌یه‌تی نابێت بێته ناو مزگه‌وته‌وه”. گوتیشی:”من له نواندندا له‌م رۆڵه‌دا زۆر ماندوو بووم چونکه ئه‌م مجێوره لاڵه و هیچ قسه‌یه‌ک ناکات ئه‌بێت به جۆرێک بە ئاماژه قسه بکه‌م هه‌م خۆشم هه‌م بینه‌رانیش له سه‌یرکردنی ئه‌م فیلمه تێبگه‌ن و بێزار نه‌بن، ئه‌بوایه گشت حیواره‌کانی سیناریۆکه بکه‌مه ئاماژه و گوزارشتی بکەم.. من زۆر حه‌ز به‌م جۆره رۆڵانه ئه‌که‌م چونکه ماندووم ئه‌که‌ن له نواندندا ئه‌مه‌ش من ئازاتر ئه‌کات له کاره‌که‌مدا”.
سه‌باره‌ت به روانینی خۆی بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و جۆره که‌سایه‌تییانه، پێشه‌وا ناسیح گوتی:”ئه‌م جۆره کهسایهتیانهم زۆر پێ جوان و باشه، من رۆڵی کاره‌کته‌رێک ئه‌بینم که لای ئه‌و ئافره‌ت بینین زۆر قه‌ده‌غه‌یه له روانگه‌ی ئه‌ودا.. به‌ڵام هه‌ر دواتریش ئه‌م ئافره‌ته دڵی ئه‌م مجیوره ئه‌بات و له کۆتایی فیلمه‌که‌دا ئه‌م مجیوره توشی داوی خۆشه‌ویستی ئه‌م ئافره‌ته ئه‌بێت، من هه‌میشه حه‌ز به‌م جۆره که‌سایه‌تیانه ئه‌که‌م که له ناو کۆمه‌ڵگای واقیعی ئێمه‌دا به‌جۆرێک ئه‌بینرێن که دژی هه‌موو داب و نهریتێکن، هیوادارم توانیبێتم که به سه‌رکه‌وتوانه ئه‌م رۆڵه ببینم، نابێت ئه‌وه‌شم له بیر بچێت که ده‌رهێنه‌ر زۆر لهگەڵم هیلاک بوو تا من بگه‌مه ئه‌م رۆڵه و بتوانم به‌رجه‌سته‌ی بکه‌م، دڵنیاشم هیچ کارێک بێ ماندوو بوون ناکرێت.. هه‌رکارێک ماندووم نه‌کات وا ئه‌زانم هیچم نه‌کردووه”. له‌باره‌ی ئه‌زموونی خۆشی له‌گه‌ڵ نواندندا، ئه‌کته‌ر پێشه‌وا ناسیح گوتی:”ئه‌زموونی من بۆ نواندن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2007 که له فیلمی ( تۆڕی جاڵجاڵۆکه) سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونەرمەندی جوانەمەرگ ( محێدین ره‌زا) کاری نواندنم کرد، دواتر لەچه‌ند فیلمێکی تریشدا کاری نواندنم کردوه، له‌وانه فیلمی (گه‌یم ئۆڤه‌ر)ی حه‌سه‌ن ئه‌میر، فیلمی درێژی (سیمایی خۆڵه‌میش)ی شاخه‌وان ئیدریس، ئێستاش له‌چه‌ند فیلمێکی تر داواکراوم که کاری نواندنیان له‌گه‌ڵ بکه‌م که حه‌ز ناکه‌م ناویان بێنم تا بڕیار ئه‌ده‌م له کام فیلمیان به‌شداری ئه‌که‌م”.
هەروەها سه‌باره‌ت به بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ره‌وتی ئه‌مڕۆی فیلمسازیی کوردی، پێشه‌وا ناسیح گوتی:”ره‌وتی فیلمسازیی کوردی زۆر باشه و ئێستا فیلمه سینه‌ماییه‌کانی کوردستان زۆر پێشکه‌وتوو بووه و له فێستیڤاڵه گه‌وره‌کانی جیهان فیلمه‌کانیان نمایش ئه‌کرێت و زۆربه‌ی فیلمه‌کانیش ئه‌نجامێکی زۆر باش و سه‌رکه‌وتوو ئه‌بن، نابێت ئه‌وه‌شمان له یاد بچێت که کورد خاوه‌نی (یه‌ڵماز گونەی”یه که به‌باوکی سینه‌مای کورد داده‌نرێت که ئه‌مه شانازیه بۆ سینه‌مایی کوردی، هونه‌ری سینه‌ما ده‌ورێکی باڵای هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگەی کوردی، بەڵام لێره‌دا کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره دێته پێش ئه‌ویش نه‌بوونی هۆڵی تایبه‌تی سینه‌ماییه، ئه‌مه‌ش وای کردوه که ئه‌م فیلمانه ته‌نها بۆ فێستیڤاڵه‌کان ببینرێن و که‌سی ئاسایی ناتوانێت بیان بینێت، ته‌نها کۆمه‌ڵێک له سینه‌ماکاران خۆیان ئه‌یبینن، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته قه‌یران بۆ سینه‌ماکاران ڤونکه تۆ کاتێک فیلمێک دروست ئه‌که‌یت، بۆ کێیه بۆ بینه‌رو ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌مایه که ئه‌وان بێبه‌ش بوون له بینینی ئه‌م فیلمه واتا تۆ هیچت نه‌کردووه، دواتر ئه‌م فیلمه ون ئه‌بێت و که‌س نایبینێت. هیوادارم حکومه‌ت و سینه‌ماکاران خۆیان به گشتی ئاوڕێکی جدی بده‌نه‌وه له دروستکردنی هۆڵی تایبه‌ت به سینه‌ما و به فێستیڤاڵی جیهانی تایبه‌ت به فیلم له کوردستان، ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین سینه‌ما هه‌رگیز ئاماده‌بوونی نابێت له‌ناو کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک.