دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی ئۆكسفام رایگه‌یاند سه‌روه‌تی سه‌رمایه‌دارانی جیهان له‌ساڵی رابردودا له‌سه‌دا 12 زیادی كردوه. ئۆكسفام داوا ده‌كات باجی زیاتر له‌سه‌ر داهاتی كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌داران دابنرێت به ئامانجی خستنه‌گه‌ڕی له په‌روه‌رده‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان. ئۆكسفام نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاویكردۆته‌وه كه نیشانی ده‌دات كه‌لێنی نێوان سه‌رمایه‌داران و هه‌ژاران له‌جیهاندا رۆژانه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
راپۆرته‌كه كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌ژێر ناوی “سامانی گشتی یان تایبه‌تی” بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاته‌كه‌ی نزیكه له لوتكه‌ی سه‌رمایه‌داران و بڕیارده‌رانی بواری ئابوری‌دا له داڤس، راپۆرته‌كه گوزارشت له‌وه ده‌كات كه سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره‌ی دنیا، رۆژانه دو ملیار‌و نیو ملیۆن دۆلار ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن.
ئۆكسفام دامه‌زراوه‌یه‌كی خێراخوازییه كه له 15 رێكخراو له 98 وڵاتی جیهان پێكهاتوه به ئامانجی ریشه‌كێشكردنی هه‌ژاری و برسێتی و نادادپه‌روه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئۆكسفام باس له‌وه ده‌كات كه سامانی سه‌رمایه‌دارانی جیهان له‌ساڵی رابردودا له‌سه‌دا 12 زیادی كردوه و هاوكات نیوه‌ی هه‌ژارانی جیهان له‌سه‌دا 11 هه‌ژارتر بون.
ئۆكسفام له راپۆرته‌كه‌یدا پشتڕاستی كردۆته‌وه كه ته‌واوی وڵاتی دنیا له‌كاتێكدا به‌ده‌ستی كه‌می بودجه‌وه بۆ بواری په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ناڵێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه ئه‌و بوارانه به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان ده‌بێت له كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌ژاری و نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
راپۆرته‌كه‌ی ئۆكسفام نیشانی ده‌دات كه حكومه‌ته‌كانی ته‌واوی وڵاتانی جیهان ده‌رفه‌تی زۆری دارایی ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داران. له‌ماوه‌ی ساڵانی 1970 تا 2013 باج له‌سه‌ر نرخه زیادكراوه‌كان له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری جیهاندا له له‌سه‌دا 62وه‌وه بۆ له‌سه‌دا 38 كه‌مكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ژماره ملیاردلێره‌كانی جیهان له سه‌رده‌می قه‌یرانه ئابورییه‌كه‌ی 2008ه‌وه تا ئێستا به‌نزیكه‌یی بۆته دو هێنده. له‌لایه‌كی تره‌وه ساڵانه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ركه‌وتوبون له‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌ست هه‌ژاری ره‌ها رزگاربكه‌ن، كه‌مترو كه‌متر بۆته‌وه.
جۆرن كالینسكی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئۆكسفام به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تیدا پرێسی راگه‌یاندوه كه له‌كاتێكدا سه‌رمایه‌داران به خێرایی روناكی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن، دۆخی ئابوری نیوه هه‌ژاره‌كه‌ی دانیشتوانی جیهان به‌ره‌و كه‌وتن ده‌ڕوات.
ئۆكسفام هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ژنان و كچان هه‌یه‌و باس له‌وه ده‌كات كه پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند دو هێنده‌ی ژنان سامانیان هه‌یه‌و موچه‌ی ئه‌وان نزیكه‌ی له‌سه‌دا 23 له ژنان زیاتره.
كالینسكی باسی له‌وه كردوه كه نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی یاسایه‌كی سروشتی نییه به‌ڵكو ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی شكستخواردوه كه ده‌بێت له‌ساڵی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وروپادا بگۆڕدرێت.
دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی ئۆكسفام پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردوه كه باجێكی زیاتر له‌سه‌ر داهاتی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌دان دابنرێت و له كه‌رتی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر بخرێته گه‌ڕ.