لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ پرسەنامەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان
دوێنێ شەو ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هۆڵێکی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییە لە پارێزگای موسڵ ئاگر دەکەوێتەوەو کارەساتێکی مرۆیی گەورە روودەدات و بەپێی زانیارییە فەرمیەکانی تا ئێستا نزیکەی 300 کەس بونەتە قوربانی .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە، هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ زامدارەکان دەخوازین وپرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یەکە بەیەکەی خانەوادەی قوربانییەکان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و لەپاڵیان دەوەستین. بەهیواین ئەو کارەساتە مرۆییە بە کەمترین کاریگەری بەسەریاندا تێپەڕبێت .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٧\٩\٢٠٢٣
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە