دوای ئەوەی شەوی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل، بانگخواز و مامۆستای ئاینی مزگەوتی (عومەر بندیان)، بە فیشەک بریندارکرا، و دواتر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر گیانی لەدەستدا، کاردانەوەی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان :
شەهیدکردنی هۆشیار ئیسماعیل بانگخواز و مامۆستای ئاینی بە مەبەستی تێکدانی کەشی ئارام و هێمنی هەولێرە، و شههیدكردنی مامۆستا وشیار، كه له ناوهندی ئاینی و سیاسی ههولێر و كوردستاندا، به میانڕهوی و نیشتمان پهروهری ناسرابوو، تاوانێكی چهپهڵ و تیرۆرێكی دڵڕهشانهیه بهمهبهستی تێكدانی كهشی ئارام و ئهمینی ههولێر و، نانهوهی ترس و دڵهڕاوكێ و پشێوی و تۆقاندنی دهنگه میانڕهو و نیشتمان پهروهرهكانه.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان:
ئەم شێوازو ئەڵقە یەك لەدوای یەكانەی تیرۆر، كاری ناڕێكخراو نین، بە ھەموو پێوەرەكان دژایەتی ئازادی فیكرو رادەربڕینەو ھەژموونی ترس و تۆقاندن زیاد دەكەن، كە دەبێت رێیان لێبگیرێت و كۆتاییان پێبھێندرێت.
ئەنجومەنی سیاسی و كاروباری جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
نابێت بکوژانی دکتۆر هۆشیار بانگخواز و مامۆستای ئاینی بەبێ سزا دەربازیان ببێت، و تیرۆكردنی ئەم زانا هەلكەوتووە لەبەردەم مالی خۆیان ولە پایتەختی هەرێمی كوردستاندا تەحدایەكی ئەمنی گەورەیە ودەبێت دەزگا ئەمنی وپولیس وپەیوەندیدارەكان بە جدی شۆێن پێی ئەم تاوانە گەوریە هەڵگرن ونەهێلین تاوانكاران بە بێ تۆلە وسزا دەربازیان بێت.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان:
دەبێت بكهرانی تیرۆری د.وشیار ئاشكراو ڕیسوا بكرێن، و ئهگهر پلانداڕێژهرو بكهرانی ئهو تیرۆرانه ئاشكرا نهكرا دهسهڵات خۆی تۆمهتبارە.
ئاسایشى هەولێر:
بە ئامانج کردنی د.وشیار کردەوەیەکی تێکدەرانەو نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری پایتەختە، و ئاسایش لەگەڵ دام و دەزگا پەیوەندی دارەکانی تر زۆر بە ووردی لێکۆڵینەوەیان لەم ڕووداوە دەست پێکردوە و لە داهاتوشدا هەموولایەک لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار ئەکەینەوە.
کاردانەوەی سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەمەڕ کوشتنی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل:
سەرەڕای هەڵوێستی لایەن و فراکسیۆنە کوردییەکان لەسەر کوشتنی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل، بەشێک لە سەرکردە کوردییەکانیش بەیاننامە و ڕاگەیێندراویان بڵاوکردەوە.
مەسعود بارزانی:
دەزگا پەیوەندیدارەكانم ڕاسپاردووە بە زووترین كات هۆكار و ئەنجامدەرانی یکوژرى مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل بدۆزنەوە، و ئەو كردە نامرۆڤانەیە دژی هەموو لایەك و بە تایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە.
سەڵاحەدین بە هادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان:
خوێنی دکتۆر ھۆشیار دەکەین بە تێزاب و دەیکەین بە قوڕگی ئەوانەی نایەڵن بەیکەوە بژیت.
کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی:
ئەو کردارە خاڵێکی ڕەشە بۆ ئەزموونی هەرێمی کوردستان، و تیرۆرکردنی مامۆستای ئایینی لەم کات و ساتەدا، کە ھەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی خراونەتەگەڕ کارێکی قێزەونە.
دکتۆر یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:
تیرۆرکردنی ئەم مامۆستا ئاینییە، درێژە پێدانی زنجیرەیەک کاری تۆقاندن و ڕاوەدونان و ئیرهابی فکری و جەستەیی ترە، کە پێشتر بەرامبەر بە مامۆستایانی ئایینی و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و پێسمەرگە و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی، کە لە هەولێری پایتەخت ئەنجام دراوە.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم:
تیرۆرکردنى دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل خاڵێکى ڕەشە و مێژوو تۆماری دەکات و بە توندى مەحکومى دەکەم، و داواکارم بە زووترین کات تاوانباران ئاکشرا بکرێن و بە سزاى یاسایی خۆیان بگەیەندرێن”.
ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
تیرۆركردنی ئهو كهسایهتییه، ئاماژهیهكی خراپه له كهوتنه بهرمهترسی كهسایهتییه دیارهكان و ههڵسوڕاوانی چاكسازیخواز و ئاشتیخوازو میانڕهوی كۆمهڵگه و نابێت ڕێگه بدهن به ئاسانی تێپهڕێت.
هۆشیار ئیسماعیل مستەفا، بانگخواز و مامۆستای ئاینی لە ساڵی ١٩٧٦ دا لەدایکبووە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە بەناوەکانی (ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد) و لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٠٣ کۆلیژی شەریعەی تەواو کردوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەر و ساڵی ٢٠١٣ دکتۆرای لە تەفسیردا بەدەستهێناوە، ماوەی