لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاورێ مام خدر:لەیادی راپەرین،دەبێت ئەو بارودۆخە بەهەند وەربگیرێت ..

هاورێ مام خدر:لەیادی راپەرین،دەبێت ئەو بارودۆخە بەهەند وەربگیرێت ..

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

mam xdrلە یادی ٢٥ ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی خەلکی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی یەک بەیەکی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئامانجەکانی راپەرین وەک ئەو سەرەتایە بێتەدی کە کاری بۆکرا، ئەوانیش بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراتی و فرە حزبی راستەقینە و ئارامی و ئاسودەی بۆ خەلکی کوردستان و هەموو گەلانی عێراق .

هەرچەندە هەرێمی کوردستان لەماوەی ٢٥ ساڵی دەسەلاتی خۆماڵی کوردیدا توانی چەندین پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدات و پەرلەمان و حکومەت دورست بکات و کۆمەڵێک هەنگاوی باش بهاوێت،هەموومان گەیشتبوینە ئەو بڕوایەی کە هەنگاوی دوایی و سەرەکیمان سەربەخۆییە و لە ئامانجەکانمان زۆر نزیک بوینەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە ئەو هەڵومەرجەی ئەو چەند مانگەی رابردوو کە پەرتەوازەیەک لەنێوان هێزە سیاسیەکان هەیە کە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە پەرلەمان پەکی بکەوێ و حکومەت ئیفلیج بێ،لەهەمویان قورستر ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی دارایی دایە کە نیگەرانیەکی زۆری لای خەڵک دورست کردووە و باری ژیان و گوزەرانی خەڵکی قورس کردوە بەهۆی دواکەوتنی موچە و وەستانی هەموو جموجۆڵیکی ئابوری و بازرگانی .

ئێمە لەبزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سوپاس و دەستخۆشی لەیەکە یەکەی برا پیشمەرگەکانمان دەکەین کە خۆراگرانە و قارەمانانە کوردستانیان پاراستوە لە تیرۆرستانی سەدە تاریکەکان و پاشەکشەی تەواویان بەو هێزە تاریکانە کردووە .

ئەمڕۆ لەساڵرۆژی راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ی خەلکی کوردستان دژی فاشیەتی بەعس،هیوادارین هێزە و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەو بارودۆخە بەهەند وەربگرن و بەزووترین کات کێشە و قەیرانەکان بخەنە سەر میزی دیالۆگ و گفتوگو و چارەسەری بنەڕەتی بکەن و بڕیاری بوێرانە بدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رزگاریان بێت لە مەینەتی و برسیەتی و بێکاری رۆژانە کە ئەمە یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکیەنی راپەڕینی خەڵکی لە ساڵی ١٩٩١ و وەدەرنانی بەعس لەکوردستان،لە کاتێکدا لەم هەڵومەرجەدا کەباس لە گۆرانکاری ریشەیی لەناوچەکە دەکرێت و سوود لەم دۆخە وەربگیرێت بۆ گەیشتن بە تەواوی ئامانجەکانی راپەڕین تا خەلکی کوردستان بە ئاوات و ئامانجە دێرینەکانیان بگەن ..

دیسانەوە ٢٥ ساڵەی راپەڕینی خەلکی کوردستان دأی ستەم و فاشیەت پیرۆز بیت ..

بژی پێشمەرگە، بژی کوردستان

سەرکەوێ ئیرادەی خەلک دژی دیکتاتۆریەت

هاوڕێتان: مام خدر

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

سەرەتای ئازاری ٢٠١٦ – هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە