
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دوای ته‌واوبوونی قه‌یرانه داراییه‌كان، ئیتر هیچ پاساوێك نامێنێت بۆگران كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.
دكتۆر عیزه‌ت صابر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند:” دوای ته‌واوبوونی قه‌یرانه داراییه‌كان و خستنه بواری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئیتر هیچ پاساوێك نامێنێت بۆمانه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا”.
دكتۆر عیزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “تاكۆتایی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌وه‌ستین و هه‌ركاتێك پاره له‌به‌غدا هات و رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا كه‌وته بواری پراكتیكییه‌وه، ئه‌و كاته وه‌ك په‌رله‌مان داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین نرخی به‌نزین كه‌م بكاته‌وه بۆ 500 دیناره‌كه‌ی پێشوو”.
سەرچاوە : خەندان