جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه دوو به‌رپرسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوایان لێكردبێت بودجه‌ی هه‌رێم ببڕێت و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه.
نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئیلاف سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌ت دكتۆر له‌تیف ره‌شید و عادل موڕاد كه هانیان داوه به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، رایگه‌یاند كه “ئه‌وه تۆمه‌تێكی پووچه وه‌ك په‌نده‌كه ده‌ڵێت باسی شتێكی ناعه‌قڵانی بۆ عاقڵێك بكه، گه‌ر بڕوای كرد عه‌قڵی نییه، ده‌كرێت سه‌ركرده كورده‌كان له هه‌رێم داوای بڕینی مووچه‌ی كه‌سوكار و گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن؟ مه‌سه‌له‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و ئه‌وه موزایه‌ده‌ی سیاسییه”.
مالیكی وتی: “ئه‌و سه‌ركردانه هاتن بۆ لام و داوایان لێكردم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرم و له‌سه‌ر داوای مامۆستا عادل موڕاد مووچه‌ی مانگێكم نارد”.
وتیشی: “له‌سه‌ر ئه‌و پرسه داوای ئیفاده‌یان لێكردم له مه‌حكه‌مه و ئیفاده‌ی خۆم نارد و رامگه‌یاند كه عادل موڕاد و له‌تیف ره‌شید داوایان لێنه‌كردووم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕم، چونكه مووچه لای من نییه، به‌ڵكو لای به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق راشیگه‌یاند كه “بۆ مێژوو ده‌ڵێم ئه‌وان داوایان لێكردم هاوكاری خه‌ڵكی هه‌رێم بكه‌م و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌م، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری ئیلاف-دا كه ئایا پێویست نییه حكومه‌تی ئیتیحادی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بێنه‌سه‌ر خه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری كه ئێستا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، مالیكی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه “من هاوڕاتم و هیوادارم حكومه‌ت بتوانێت هاوكاری گه‌لی كوردستان بكات”
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێك له هه‌ر ئاستێكدا بێت له كاروباری هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه، ئیتر حكومه‌تی ئیتیحادی چۆن ده‌توانێت ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه”.
مالیكی ئاشكراشیكرد كه “قه‌ده‌غه‌یه سوپای عیراق بچێت ناوچه‌یه‌كی كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانی توركیا به ئاسانی ده‌چن، ئه‌و جیاوازییه ببینه، ئێستا سوپای عیراق به فشاری ئه‌مریكا چووه‌ته هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان ده‌نا رێگه‌ی پێنه‌ده‌درا بچێته خاكی هه‌رێمی كوردستان”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “حكومه‌تی ئیتیحادی ناتوانێت هیچ شتێك بات به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به داهاته نه‌وتییه‌كان ته‌نانه‌ت به داهاته نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه و گه‌ر هه‌رێم هاوكار نه‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئیتیحادی ناتوانن هیچ بكه‌ن”.
جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق روونیشیكرده‌وه كه “ئێستا گه‌لی كورد له ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یه‌تی و پێویسته سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه و ئێمه هاوكاری ده‌بین، گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم وتی ئه‌وه نه‌وته‌كه‌م و سه‌دا 17م بده‌نێ هه‌مووان پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناكرێت به ئاره‌زووی خۆی مامه‌ڵه به نه‌وته‌وه بكات و دواتر بێت بڵێت ئێوه مووچه‌تان بڕی، شتێك نییه له بودجه‌دا به‌ناوی مووچه‌ی كوردستان، به‌ندی پشكی كوردستان هه‌یه، چۆن ره‌فتار ده‌كات نازانین”.