وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كاره‌باو ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه غازییه‌كان و هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌و هه‌ڵكشانی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 4800 مێگاوات به‌پێویستی ده‌زانین داوا له هاوڵاتیان بكه‌ین هاوكارمان بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 7ی كانونی یه‌كه‌می 2015 له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كاره‌باو ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه غازییه‌كان و هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌و هه‌ڵكشانی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 4800 مێگاوات و بڕی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با كه له‌ئێستادا ده‌گاته 2900 مێگاوات و دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه نه‌توانراوه 1100 مێگاوات كاره‌بای تریش به‌رهه‌م بهێنرێت بۆیه پێویسته هاوڵاتییان له زیادبه‌كارهێنانی كاره‌با ئاگادار بكه‌ینه‌وه”.
وه‌زیری كاره‌با ئاشكراشی ده‌كات: “هه‌ڵكشانی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌باو كه‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی كاره‌بای سه‌خت بووه‌ته‌وه‌و وه‌زاره‌تی كاره‌باش بودجه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ چاككردنه‌وه‌ی وه‌رزی وێستگه‌و تۆڕه‌كانی كاره‌باو جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دابین نه‌كردنی بڕی كاره‌بای پێویست”.
سه‌ڵڵاحه‌دین بابه‌كر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات: “هاتنی زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره بۆ كوردستان بارگرانییه‌كی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی كاره‌با، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان زۆر به‌باشی ئاگایان له زیادبه‌كارهێنانی كاره‌با بێت”.