كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا كه سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه شكستخواردووه‌كانی توركیا ده‌كات بۆ چوونه نێو یه‌كێتی ئه‌روپا، به‌پێویستی زانی توركیا هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد بكات و كێشه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی چاره‌سه‌ر بكات.
یوهانس هان، كۆمیسیاری به‌رپرس له به‌رفراوانبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: “هیواخوازین توندوتیژی له توركیا كۆتایی بێت و دانوستانه‌كانی ئاشتی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ دۆزی كورد له توركیا، ده‌ستپێبكاته‌وه”.
هان، وتیشی: “دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆمیسۆنی ئه‌وروپا له‌باره‌ی توركیاوه له‌ساڵی رابردوودا ده‌رچوو، تێیدا ئاماژه‌ی به‌و كه‌موكوڕیانه كرا كه له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی گردبوونه‌وه‌و فشارخستنه‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان و تۆقاندنییاندا هه‌یه”.