عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌خنه له‌حزبه‌كان ده‌گرێت‌و پێیوایه، به‌هۆی ململانێی سیاسیه‌وه ئاگایان له‌و زوڵم‌و غه‌درانه نه‌ماوه كه به‌غدا به‌رانبه‌ر كوردستان ده‌یكات.
وته‌كانی ناوبراو، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات ده‌رباره‌ی كار‌و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا .
وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، به‌غدا بڕیاریداوه له‌سه‌دا 30ی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانی كوردستان وه‌رنه‌گرێت، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی سایلۆكان وتوویه‌تی له‌سه‌دا 10ی گه‌نمی هه‌رێم وه‌رناگرێت به‌ڵام دواتر داویانكردووه له‌سه‌دا 20ی دیكه‌ش له‌وه‌رگرتنی گه‌نم كه‌مبكرێته‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید ده‌ڵێت “له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق قسه‌مان كرد، ئه‌و وتی ئه‌مه بۆ هه‌موو عێراقه به‌لاَم پێموت ده‌مێكه گه‌نمی ناوه‌ڕاست و باشوور راده‌ستی سایلۆكان كراوه ئه‌وه ته‌نیا بۆ كوردستانه”.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌نم ده‌گاته ملیۆنێك‌و 250 هه‌زار تۆن.
وه‌زیری كشتوكاڵ ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی به‌غدا گرت كه له‌مساڵدا 680 ملیار دیناری بۆ موسته‌حه‌قاتی گه‌نمی جوتیارانی عێراق خه‌رجكردووه به‌لاَم هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كراوه، وتیشی “ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله حیسابی بۆ كراوه كه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی داعشدان”.
هه‌روه‌ها ناوبراو كه له‌پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و پۆسته‌دایه، ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرت كه به‌هۆی ململانێی سیاسیه‌وه ئاگایان له‌و “زوڵم و غه‌درانه” نه‌ماوه كه به‌غدا له‌هه‌رێمی ده‌كات.
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران و ناردنی پاره‌ی ساڵانی رابردووی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن به‌غداوه، عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند كه له‌شاندێكی ساڵی 2015دا هه‌رێم یه‌كێك له‌داواكارییه‌كان موسته‌حه‌قاتی گه‌نمی جوتیاران بووه، دوای ئه‌ویش شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، به‌لاَم “چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه به‌ده‌ست عێراقه نه‌ك هه‌رێم”.
باسی له‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یشی كرد بۆ فرۆشتنی گه‌نمی جوتیاران به‌ده‌ره‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمپانیاكانی سویسرا‌و ئێرانی و لوبنانی دانیشتنیان كردووه “له‌مه‌دا گرفتێك هه‌یه، گه‌نم له‌ساتی جیهانی نرخه‌كه‌ی ناگات به 300 دۆلار، به‌لاَم حكومه‌تی عێراق حه‌وت سه‌د هه‌زار ده‌دات به‌گه‌نمی پله‌یه‌ك”.
عه‌بدولستار مه‌جید، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ردا باس له‌پڕۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه ده‌كات پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، كه پێویستی به‌پێنج ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی پرۆژه‌كه، ساڵی یه‌كه‌م به‌شێكی بودجه‌كه ده‌بێته پشتگیری بۆ جوتیاران‌و به‌لاَم ساڵی دووه‌م هیچی نابێت به‌پشتگیری، چونكه پلانه‌كه وه‌هایه گه‌نمه‌كه بده‌ن به‌كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئارد، به‌وته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ.
وتیشی “ئێستا كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌پێویستی خۆمان زیاتر بوون چی لێ بكه‌ین؟ چۆن ساغی بكه‌ینه‌وه؟ یان ده‌بێت له‌هه‌رێم كارگه‌ی بۆ دروستبكرێت یان له‌ده‌ره‌وه بفرۆشرێت”.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرایه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵدا هاورده‌ی میوه‌و سه‌وزه بۆ هه‌رێمی كوردستان راده‌گیردرێت، به‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی عێراقیشه‌وه ده‌هێندرێنه هه‌رێم، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێشگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
وه‌زیری كشتوكاڵ جه‌ختیكرده‌وه كه ساڵی رابردوو به‌هۆی هه‌مان بڕیاره‌وه جوتیاران قازانجیان، به‌ڵام “تێبینیمان كردووه به‌روبومی ئێرانی له‌رێگه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌هێندرێته كوردستان بێ ئه‌وه‌ی هیچ باج‌و روسوماتێكیان لێوه‌ربگیردرێت به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عێراق، به‌لاَم ئه‌وه زیانی به‌هه‌رێمی كوردستان‌و جوتیارانیش ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه نووسراومان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه باج له‌و به‌روبومانه وه‌ربگیردرێت”.
عه‌بدولستار مه‌جید، بڕیاره پاڵپشتیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ جوتیاران به‌سته‌وه به‌دوو مه‌رج، ئه‌وانیش كوالێتی‌و باشی به‌رهه‌می ناوخۆ‌و هه‌رزانی له‌نرخدا، ئاشكراشیكرد كه ماوه‌ی 10 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه ئه‌و بازرگانانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه هه‌یه بۆ هێنانی به‌روبومی كشتوكاڵی‌و دواتر قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
پرسی كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ شاره‌وانی، به‌شێكی تر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی پێكهێنا‌و وه‌زیری كشتوكاڵ رونیكرده‌وه “هه‌ندێ زه‌وی هه‌ن به‌كه‌ڵكی كشتوكاڵ نایه‌ت، هه‌ندێ جێگه‌ی دیكه‌ن به‌رده‌لاَنن، رامانگه‌یاندووه ئاماده‌ین بیده‌ین به‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی تا بكرێت به‌یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، ئه‌گه‌ر زۆر زه‌روریش بوو بۆ خاتری هاولاَتیان ئاماده‌ین زه‌وی كشتوكاڵی بكوژێنینه‌وه، به‌لاَم نابێت وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش چاوی له‌وه‌بێت شاره‌كان هه‌ر ئاسۆیی فراوان بكرێت”.
له‌سه‌ر فرۆشتنی زه‌وی كشتوكاڵی، عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌هه‌ولێر هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون كه زه‌وی كشتوكاڵییان به‌دۆنم فرۆشتووه، ئه‌و زه‌وییانه‌شی ده‌توانرێت كشتوكاڵی له‌سه‌ر بكرێت كراوه‌ته‌وه زه‌وی كشتوكاڵی.