لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هۆشداریی دروستبوونی كارەساتێكی ژینگەیی دەدرێت

هۆشداریی دروستبوونی كارەساتێكی ژینگەیی دەدرێت

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان
jingaرێكخراوی ژینگەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەو زیانە ژینگەیی و تەندروستیانە رادەگەیەنێت كە  لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارەكە لە چنگی رێكخراوی داعش، بەر موسڵ كەوتوون.
رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاندووە:”داعشبەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە ئاگری لە 19 بیری نەوت بەرداوە و عەمبارەكانی گازی دوانە ئۆكسیدی كیریتی لە دامەزراوەی پیشەسازی سوتاندووە كە هەورێكی گەورەی ژەهراوی لەسەر ئاسمانی ناوچەكە دروست كردووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: “داعش هەوڵدەدات ئاگر بەربداتە زۆربەی ئەو دامەزراوانە كە دوو كەڵێكی زۆرییان لێبەرزدەبێتەوە تا مانگە دەستكردەكان و بۆردومانە ئاسمانییەكان لەگەڕ بخات، بەڵام لەو هەوڵەیدا سەركەوتوو نەبووە”. 
رێكخراوی ژینگەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی كارەساتی مەترسیدار و بڵابوونەوەی نەخۆشی لە كۆئەندامی هەناسە لەنێوان مەدەنییەكان، لەو بارەیەشەوە ئاماژەی بە تەنگەنەفەسبوونی زیاتر لە هەزار كەس كردووە لە ناحیەكانی گەیارە و ئیجحالە و مەخمور  لە هەفتەی رابردوو، ئەویش بەهۆی ئاگربەردان لە بیرەكانی نەوت و كبریت لە ناوچەكە و سوتانی كارگەی میشراق
ئیریك سولهایم بەرێوەبەری جێبەجێكار لە رێكخراوەكە رایگەیاند: “ئەو پێشیێلكارییە بەردەوامانەی كە بۆ دەیان ساڵە رووبەڕووی عیراق دەبێتەوە، بوونەتە مایەی داڕمانی سیستمە ژینگەییەكان”.
 دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق  لە 17ی ئەم مانگەدا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵی راگەیاند، هێزە هاوبەشەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەكانیان بۆ رزگاردنی  شاری موسڵ لە لە چنگی رێكخراوی داعش كە بە دوایین مۆڵگەی ئەو رێكخراوە لە عیراقدا دادەنرێت. 
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە