کنێر عه‌بدوڵا
راگەیاندنی ریزبەندی زانکۆکان له پرێس كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له رۆژی 18/10/2016 که به دووه‌مین ساڵی ریزبه‌ندی زانکۆکان داده‌نرێت، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی سێ جۆر ئاڕاسته یان هه‌ڵوێستی جیا له لایه‌ن زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
یه‌کێکیان، هه‌ڵوێستێکی لایه‌نگرانه‌یه له لایه‌ن هه‌ندێ له‌و زانکۆیانه‌ی ناویان له ریزبه‌ندی به‌شی (ب) دا هاتووه له‌وانه هه‌ڵوێستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی که پیرۆزبایی له فێرخواز و مامۆستاکانی کرد و له مه‌راسیمێکدا باسیان له‌وه کرد که ” به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی زانکۆکه‌مان لە پلەی یەكەمی زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمدایە پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆکه‌مان ده‌که‌ین ….. “
ئاڕاسته‌ی دووه‌می زانکۆکان، نیگه‌رانییه له ده‌ره‌ئه‌نجامی ریزبه‌ندییه‌كه، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی سه‌رۆک زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین که ده‌ڵێت ” سکاڵا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تۆمار ده‌که‌م به‌وه‌ی دیاریکردنی ریزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان ، هیچ زانستی نییە و دەبێت ئەو زانكۆیانه‌ی بایكۆتی خوێندنیان كردووه لەو ریزبەندییە بێنه ده‌ره‌وه‌و …..”
ئاڕاسته‌ی سێیه‌می زانکۆکان هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگییه، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش زوربه‌ی زانکۆ حکومی و ئه‌هلییه‌کانه که ناویان له ریزبه‌ندییه‌کاندا هاتووه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش سێ شیکاری بۆ ده‌کرێت که دووانیان له نێوه‌ندی هه‌ڵوێستی یه‌که‌م و دووه‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه، واته له نێوان رازیبوون و نیگه‌رانیدا و سێیه‌میان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ده‌شێت هه‌ر له بناغه‌وه له خودی شێوازی پرۆسه‌که سه‌رنج و تێبینیان هه‌بێت.
من لێره‌دا قسه‌کردن له‌رووی خودی پرۆسه و شێواز و پێوه‌ره‌کانی ریزبه‌ندی زانکۆکان و لایه‌نه زانستییه‌که‌ی به‌جێ ده‌هێڵم بۆ خاوه‌ن پسپۆره‌کان.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی باسه‌که‌مه گرێی ده‌ده‌مه‌وه به ڕای وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی که له ووته‌که‌یدا ووتی ” ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان کاریگەری زۆری کردوە سەر بزاڤی توێژینەوە و ژمارەی بڵاوکراوەکان، به‌وه‌ی ژماره وبه‌رهه‌مه‌کانیشیان زیادی کردووه، هه‌روه‌ها له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا باسی له زیادبوونی ژماره‌ی توێژینه‌وه‌و کۆنفرانس و ۆرکشۆپ کردووه سەرباری دۆخی دارایی …….”
بوونی هه‌ڵوێستی زانکۆکان و ڕای وه‌زیری خوێندنی باڵا چه‌ندین پرسیاری جدی دێنێته ئاراوه به‌وه‌ی له نێوان ساڵی پار و ئه‌مساڵدا تا چه‌ند زه‌مینه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌بار و گونجاو بووه بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی زانکۆکان؟ له کاتێکدا قه‌یرانی ئابووری له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا رۆژ له دوای رۆژ له هه‌ڵکشاندا بووه ، ده‌وام له زانکۆ حکومییه‌کاندا بوونی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت بایگۆت بووه، ئاخۆ ئیعلانکردنی ریزبه‌ندی زانکۆکان له نێوه‌ندی کۆی ئه‌و واقعه ناجێگیر و نائارامه‌دا چ گرنگییه‌ک و به‌هایه‌کی ئه‌کادیمی و زانستی هه‌بووه؟
به دیوێکی تردا ئه‌گه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی توێژینه‌وه و ۆرکشۆپ وه‌ک یه‌کێک له پێوه‌ره‌کان دابنرێت، لێره‌دا پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌که ئه‌وه‌یه له نێوه‌ندی هه‌موو ئه‌و کێشه جۆربه‌جۆرانه‌ی له کۆمه‌ڵی کوردی‌دا بوونی هه‌یه له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، ئاخۆ ده‌رئه‌نجامی چه‌ند له‌و توێژینه‌وه و ۆرکشۆپانه بوونه‌ته رێگه چاره یان گۆڕینی ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵ رووه دۆخێکی باشتر؟
راسته هه‌ڵسه‌نگاندن گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ما و ستانداردی زانستی و ته‌ندروستانه بێت، پرۆسه‌یه‌کی گرنگ و لایه‌نی باشی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که په‌یوه‌سته به بوونی ژینگه‌ی ئاسایی وله‌باری کۆمه‌ڵ وسه‌قامگیری دۆخه‌کان وته‌نانه‌ت هه‌لومه‌رجی جێگیری گشتی خوێندن.
له هه‌مان کاتدا راسته زۆری توێژینه‌وه و ۆرکشۆپ و سمینار و کۆنفرانسی گرنگیی و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام نێوه‌ندی زانکۆکان به‌جیا له‌هه‌ر شوێنێکی تری کارکردن، پێویسته سه‌کۆیه‌کی جیا و کاریگه‌ر و به‌رجه‌سته بن تا لایه‌نی که‌م له رێی ده‌رئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه و کۆنفرانسه‌کانیانه‌وه ببنه مینبه‌رێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و خستنه‌ڕووی پێشنیاری گونجاو بۆ گۆڕانکارییه ریشه‌ییه‌کان، به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵ که یه‌کێکه له ئه‌رک و کاره‌کانی هه‌موو زانکۆیه‌ک له کۆمه‌ڵدا.
بۆیه ده‌رئه‌نجام به‌رده‌وامی کاره‌کان، جێگیری دۆخی زانکۆکان و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و کۆنفرانس چه‌ند گرنگ بن، ئه‌وه‌نده کارکردن و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کان ته‌واوکه‌ر و گرنگێتی و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه.