رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 20/3/2015، مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له پاركی شانه‌ده‌ر له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌رانی كونسلخانه‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی حكومی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، جیاواز له ساڵانی دیكه ته‌نیا به‌كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و له ناوبردنی تیرۆریستانی داعش به‌ڕێوه‌چوو.
له‌به‌ر ئه‌م ناخۆشیه‌ی گه‌له‌كه‌مان تێكه‌وتووه مه‌راسیمی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی وه‌فا بۆ شه‌هیدانی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه بوو، بۆیه ناونراوه نه‌ورۆزی پێشمه‌رگه ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌فا بۆ هێزی پێشمه‌رگه كه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاكی نیشتمان تێده‌كۆشن و پارێزگاری له ئازادی و دیموكراسی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان جارێكی دیكه سۆزیاندا كه به‌هه‌موو توانایه‌كمان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ پارێزگاری له‌خاكی كوردستان بكه‌ین و لێنه‌گه‌ڕێین تاقمی تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان پێ له خاكی پیرۆزی كوردستان بنێن.