ئێمە دەجەنگێین لە دژی: دیکتاتۆرەکان، ئیمپریالیستی دەستدرێژکەر و داعش. ئێمە سیاسەتی “ئاسایشی نیشتمانی” ، راسیزم و سیاسەتی سک هەڵکوشین رەتدەکەینەوە. ئێستا کاتی کۆکردنەوەی هێزە !
لە چەند مانگی رابردوودا، کۆمەڵانی خەڵک لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ڕووبەرووی توندوتیژی و پێکدادان و جەنگ بوونەوە لە عێراق و سوریا. ئەم جەنگە بە بەرپرسیارەتی هەر دوو هێزە ئیمپریالیستی یە جیهانی یەکانە بە تایبەتیش – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕوسیا و وڵاتە ئەوروپییەکان، هەروەها هێزە ئیمپریالیستە ناوچەییەکانی وەکو عەرەبی سعودی، قەتەر، تورکیا و ئێران. ئەم جەنگانە پێکهاتوون لە دوو جۆری جیاواز لە شۆڕشی چەواشە: دیکتاتۆرە لۆکالی یەکان و ڕژێمەکانی شۆڕشی چەواشە لە لایەک و . هێزە ئیسلامی یە کۆنەپەرستەکانی وەکو داعش لە لایەکی ترەوە. سووربوونی هێزە سەرەکی یە نێودەوڵەتی و هەرێمی یەکان بۆ بە زۆر سەپاندنی هەیمەنەی سیاسی و ئابووری و خۆیان بە سەر ناوچەکەدا، لە گەل ئەوەشدا ئەم هێزانە هۆکاری سەرەکین لەم تراژیدیایەی ئێستادا.
لە سوریادا، یەکەمین هەنگاوی شۆڕشی چەواشە پشتیوانی کردن بوو لە رژێمی ئەسەد. هێرشی کوشندە و پەلاماردانی بە لەشکر و فڕۆکەی ڕوسیا، بەشداربوونی راستەوخۆی ئێران، حیزب اللە و میلیشیای تیرەگەری عێراقی، ئەمانە هەمووی پرۆژەیەکی کۆنەپەرست و دژە دیموکراسین. هەروەها ئەسەد پێش هێزە ڕۆژئاوایی یەکان بێ باوەری نیشاندا بە ڕەوتی هێزە دیموکرات و شۆڕشگێرەکانی سوریا، لەوانەش هێزە کوردییەکان.
ئەم تێکۆشانانە لە پێناو بەدیهێنانی ئەلتەرناتیڤێکی دیموکراتی و کۆمەلایەتی بوو لە ئایندەدا کە یەکەمین ئامانجیان لێدانی رژێمی سوریا و ئیمپریالیستەکان و هاوپەیمانەکانیان بوو لە ناوچەکە. لە هەمان کاتیشدا هێزە دیموکراتەکانی سوریا ئامانجیان لێدانی هێزە ئیسلامی یەکان بوو کە دەوری شۆڕشی چەواشەیان دەبینی کە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشتیوانی دەکران لە لایەن شێخ نشینەکانی کەنداو و تورکیا.
ژنان هەموو کات و هەمیشە قوربانی یەکەمن لە جەنگدا، بە دیاریکراویش لە مەسەلەی سێکسی بەزۆر، فڕاندن و هەراج کردن و کرین و فرۆشتن پێیانەوە.
داعش چی یە؟ هێزێکن بەرئەنجامی سیاسەتی داگیرکارانەی ئیمپریالستی جیهانی و ناوچەیین. هەروەها بەرئەنجامی دیکتاتۆریەتی ناوچەکەن بە نموونە دیکتاتۆریەتی رژێمی سوریا و عێراق و بەرزبوونەوەی دەمارگیری تیرەگەری لە ناوچەکەدا. سەرئەنجام لە ئەنجامی ئەم ئالۆزیانەدا بۆتە هۆکاری پێشلکردنی دیموکراسی لە ناوەخۆ و دەست درێژی لە دەرەوە.
لەم چوارچێوەدا پێویستە ئێمە هۆشیاربین و ئاگاداربین هێرشەکانی ئەم دوایانە بۆ سەر ئەنقەرە، بەیروت، پارس، کوێت، عەرەبستانی سعودییە، تونس و تەقاندنەوەی فرۆکەیەکی ڕوسی لە میسر. ئەم هێرشانە تەنها بەدکارەکان بەهێز دەکات و تیرۆری دەوڵەتی زیاد دەکات.
لە ژێر سیاسەتی ووتاربێژی ‘جەنگ لە دژی تیرۆر” دەربڕینێکی بەرجەستە دەدۆزێتەوە بۆ زیادکردنی تاکرەویی ئاسایشی دەوڵەتی، لە جەنگ و لە ڕاسیزم، بە دیاریکراویش راسیزمێکی ئیسلامۆفۆبیا، ئەمانە هەمووی روو لەهەڵکشانە و بۆتە سیاسەتی دەوڵەتی لە تەواوی ئەوروپادا. هێزە ئیمپریالیستەکان سیاسەتی ووتاربێژیی جەنگ لە دژی تیرۆر بەکاردەهێنن بۆ پاساوهێنانەوە و پالپشتی کردن لە دیکتاتۆرەکان و سنووردارکردنی ئازادی یەکان. لە هەمان کاتدا دیکتاتۆرە هەرێمییەکان هەمان زمان بەکاردەهێنن بۆ بەرگریی کردن لە زەبروزەنگی چەوسێنەرانەی خۆیان.
ئێستاش لە سەر هەمان ئەم تێروانینە جیهیانی یە کە فەرەنسا، ڕوسیا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تورکیا و رژێمی سوریا یەکێتی یان هەیە- ئەگەر سەیری هەر یەکێکیشیان بکەیت بەرژەوەندی خۆی هەیە- هەر هەموویان لە گەل یەکتر، راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ، هاوتا و هاوئاهەنگن لە سەر هێرش بردن و مانۆری سەربازی لە سوریا.
ئەمرۆ دەوڵەتی فەرەنسا لە ژێر ناوی جەنگ ” لە دژی تیرۆریزم” دەیەوێت سیاسەتی سەرکوت درێژە پێ بدات لە ژێر ناوی ئەوەی کە پێی دەڵێن “بەهای فەرەنسا”، هێرش بۆ سەر ئازادییەکان دەستی پێ کردووە. فرانسۆ هۆلاند بە زۆردارەکی و هەڵەشەیەکی بە پەڵە بۆمبارانی سوریا و عێراقی کرد. هەموو ئەو قسەو باسانەی لە سەر جەنگ و نۆبلی “بەهاکان” دەیکەن لە توانایدا نییە وەڵامی داخوازییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی چینی کرێکارانی فەرەنسا بداتەوە. لە هەمان کاتدا کۆچبەرانی نایاسایی، پەناهەدەکان، موسولمانان، ژنانی سەرپۆش لە سەر، رۆما (قەرەجەکان)، بیانییەکان و ئەوانی تر. کە دەستنیشانکراون بە پێناسی”دوژمنانی ناوخۆ”.
لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرکوتی دەوڵەتی لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربرین و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرزبوونەوە و هەڵکشان دایە؛ لە میسر و لە شوێنی تر لە چەند مانگی رابردوودا حوکمی لە سێدارەدان بە سەر سەدەها کەس سەپێنراوە.
لە بەرامبەر بە ئەم پەرش و بڵاوی و سەرلێشێواویە کاتی یەی بەشێکی مەزن لە ستەملێکراوان و چەوساوەکان، ئێمە پێویستە هەنگاو بنێین بۆ بەرەنگاری بوونەوەی ئەو پێشهاتانەی رووبەروومان دەبێتە لە پراکتیکدا مانای:
– دژایەتی کردنی سیاسەتی چەوسێنەرانە؛ بەرگری کردن لە مافی دیموکراتیک بۆ هەموومان
– دژایەتی کردنی تەواوی هێزە ئیمپریالیستە شەرەنگێزەکان، پشتیوانی کردن لە ئۆپۆزیسۆنێکی سەرسەخت لە دژی دیکتاتۆرەکان و ڕژێمەکانی شۆڕشی چەواشە
– دژایەتی کردنی هێرشی سەربازی ڕۆژئاوا لە سوریا، ئەمانەش دەگریتەوە بۆمباران کردن،یان هەر جۆرە هێرشێکی ڕاستەوخۆی سەربازی رۆژئاوا، یاخود ئەم هێزانەی چەکدارکراون لە لایەن دەوڵەتانی رۆژئاوا
– خەبات لە دژی هەموو فۆرمەکانی شۆڕشی چەواشە لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست و مەغریب و ولاتانی تر
– خەبات لە دژی سیاسەتی ئەمنیەتی سەرکوتکەرانە، ڕاسیزم، سیاسەتی سکهەلکوشین- لە ئەوروپا، ئاسیا یان ئەفریکا بێت
– خەبات لە دژی “قەڵای ئەوروپا” و داواکاری کردنەوەی سنوورەکان، لە پێناوی ژیانێکی باشتر بۆ پەناهەندەکان و کۆچبەران
– بەهێزترکردنی هاوپشتی لە گەل کۆمەڵانی خەڵک کە تێدەکۆشن لە پێناوی ئازادی لە بەندێتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، مەغریب و سەرانسەری جیهان.
هاوپشتی لە گەل هێزە دیموکرات و پێشکەوتووخوازەکان و دژە ئیمپریالیستەکان لە سەرتاسەری جیهانی عەرەب.
هاوپشتی لە گەل خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەراست و مەغریب لە خەباتی رەوایاندا لە پێناوی ئازادی و لە دژی تەدەخولی خاریجی؛ ئێمە پێداگری دەکەین ئازادی گەلان لە ناوچەکەدا تەنها بە هێزی خۆیان رزگاریان دەبێت.
ئەو ڕێکخراوانەی کە واژویان لە سەر ئەم بەیاننامەیە کردووە:
ڕەوتی چەپی شۆڕشگێڕیی لە سوریا / Revolutionary Left Current – Syria
ڕەوتی تێکۆشان – مەغریب / Al-Mounadil-a (Morocco)
کۆڕی سۆسیالیستی – لوبنان / Socialist Forum – Lebanon
سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان لە میسر / Revolutionary Socialists – Egypt
کۆمەڵەی چەپی کرێکاریی – تونس / Workers’ Left League (LGO) – Tunisia
پارتی نوێی دژە سەرمایەداری – فەرەنسا / New Anticapitalist Party (NPA) – France
پارتی کرێکارانی سۆسیالیست – بەریتانیا / Socialist Workers Party (SWP) – Britain
سۆسیالیزمی شۆڕشگێریی لە سەدەی ٢١–بەریتانیا/ Revolutionary Socialism in the 21st Century
کۆمەڵەی کۆمۆنیستە شۆڕشگێرەکان–بەلجیکا/ The Revolutionary Communist League – Belgium
سەرنووسەری ئازادی بەخش – بەریتانیا / The Editors, Salvage – Britain
ڕێکخراوی هاوپشتی – سویسرا / SolidaritéS – Switzerland
سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکان – سکۆتلەند / International Socialists Scotland (ISS) – Scotland
ڕێکخراوی سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکان – ئەمریکا / International Socialist Organization (ISO)- USA
ڕێکخراوی سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکان – هۆڵەندا / Internationale Socialisten- Netherlands
ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی – ئوسترالیا / Socialist Alternative- Australia
ڕێکخراوی تێکۆشان – ئیسپانیا / En lucha-En lluita- Spanish State
ڕێگای نوێ لە پێناو دیموکراتی و سۆسیالیزم – تورکیا / Sosyalist Demokrasi İçin YeniYol – Turkey
ڕەوتی ئازادی و دیموکراتی – مەغریب / Emancipation Démocratique- Morocco
ڕێکخراوی بەرەنگاری سۆسیالیستی – بەریتانیا / Socialist Resistance (UK)
ڕێکخراوی دژە سەرمایەداری – ئیسپانیا / Anticapitalistas- Spanish State
بزووتنەوەی چارەسەری لیبیا / Libyan Redress Movement
چەپی سۆسیالیست ئەنتەرناسیونال – ئەلمانیا / Internationale Sozialistische Linke- Germany
سیاسەتی ئەلتەرناتیڤی سۆسیالیستی – هۆلەند / SAP-Grenzeloos– Netherlands
پارتی کرێکارانی سۆسیالیست – ئیرلەندا / Socialist Workers Party- Ireland
پلاتفۆرمی “کرانەوەی چەپ” – ڕوسیا / Platform “Open Left”- Russia
یەکێتی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ / Revolutionär Sozialistischer Bund- Germany
ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان / Socialist Review Center – Kurdistan
وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئارمان
Translated From English to Kurdish by Azad Arman
لە بڵاوکراوەکانی “ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیالیستی – کوردستان”
Published by Socialist Review Center – Kurdistan