پێگه‌ی گڵۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر كه پسپۆڕه له هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی جیهان، له پۆلێنی نوێیدا بۆ به‌هێزترین سوپاكانی جیهان بۆ ساڵی 2016، له كۆی 126 ده‌وڵه‌تدا، عیراقی له پله‌ی 112دا دیاریی كردووه، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش له پله‌ی یه‌كه‌مدا ناوی هاتووه وه‌ك به‌هێزترین سوپای جیهان.
به‌پێی ئه‌و پۆلێنه نوێیه، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه وه‌ك به‌هێزترین سوپاكانی جیهان و دوای ئه‌ویش چین و پاشان هیندستان ناوییان هاتووه و به‌ریتانیش له پله‌ی پێنجه‌مدایه و فه‌ره‌نساش له پله‌ی شه‌شه‌م و ژاپۆن له پله‌ی حه‌وته‌م و كۆریای باشوور له هه‌شته‌م، ئیسرائیلیش له پله‌ی نۆیه‌مدایه و توركیا ده‌یه‌مه و پاكستان له پله‌ی 11 و ئێران له پله‌ی 12دایه و ئه‌ڵمانیا له پله‌ی 13دا ناوی هاتووه.
پێگه‌ی “گۆڵۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر”، له‌سه‌ر بنه‌مای 10 فاكته‌ر پۆلێنه‌كه‌ی كردووه كه هێزی ئه‌تۆمی له‌خۆناگرێت، به‌ڵام فاكته‌ری جوگرافی له پۆلێنی كۆتاییدا كاریگه‌ریی هه‌یه.
پۆلێنه‌كه ته‌نیا پشت به كۆی گشتی قه‌باره‌ی چه‌كوچۆڵی وڵاته‌كان نابه‌ستێت، به‌ڵكو پشت به سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و باری ئابوری ئێستای ئه‌و وڵاتانه ده‌به‌ستێت.
به‌پێی ئه‌و پۆلێنه‌ش، عیراق له پله‌ی 112دایه و له نێوان وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ته‌نیا له پێش لیبیا و سۆماڵه‌وه‌یه، میسریش له پۆلێنه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 18دایه و پاشان ناوی جه‌زائیر هاتووه كه له پله‌ی 27دایه و دواتر سعودیه كه له پله‌ی 28دایه و سوریا له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی له پله‌ی چواره‌مدایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانییش له پله‌ی 42 به‌هێزترین سوپاكانی جیهاندا ناوی دیاریكراوه.
پێش ساڵی 1990، سوپای عیراق یه‌كێك بوو له هه‌ره به‌هێزترین سوپاكانی ناوچه‌كه، له سه‌ر ئاستی جیهانیش له نێوان سوپا به‌هێزه‌كاندا ناوده‌برا.