لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر منیش گیڤارام لە ئێستادا

منیش گیڤارام لە ئێستادا

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

givaraمەرج نیە گیڤارا هەر چەکی پێ بێ
دەشێ وێنەکەی خودی چەک بێ
هەواداری لەهموو شوێن هەبێ
بەڕووی ملهوڕەکاندا ڕاچڵەکێ
ڕاچڵەکاندن بەچەشنی گیڤارا
سەدای بدا لە هەموو دونیا
**        **           **
مەرج نیە گیڤارا هەر چەکی پێ بێ
دەشێ خۆی نەبێ و وێنەکەی بێ
لەبەری نافرەتێکی کوردیش دابێ
وەکو گیڤاراش مەردو داخ لەدڵ بێ
لەهەڕەشەی دیکتاتۆریش نەترسێ
بەڕوویدا هەڵچەرخێ تاکو دەڕووخێ
**              **                  **
مەرج نیە گیڤارا هەر چەکی پێ بێ
دەشێ بە بێ چەکیش هەر لەوێ بێ
وێنەکەی لە شوێنی خۆی بێ
لەڕیزی پێشەوەی ئاگرەکەش بێ
**           **                **
مەرج نیە گیڤارا هەر پیاو بێ
دەشێ ئافرەت بێ و وێنەکەی پێ بێ
تووڕەیی گیڤارا لە ناخیدا بێ
وەکو گیڤاراش لە دەسەڵات یاخی بێ
**               **                 **
مەرج نیە گیڤارا هەر چەکی پێ بێ
دەشێ ئافرەت بێ و تایەی هەڵگرتبێ
تابەڕووی دەسەڵات گڕی بدا
بڵێ منیش گیڤارام لە ئێستادا

**               **                 **

هیوا عەلی:

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە