بریاری حكومه‌ت بۆ مه‌رجداركردنی پله به‌رزركردنه‌وه ( ته‌رفیع ) بریارێكی هه‌ڵه‌یه و ئاكامێكی خراپی ئه‌بیت ، پاساوی ده‌ركردنی ئه‌م بریاره ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ئه‌یه‌وێ ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌رفیع بكه‌ن كه تونا و لیهاتویی زۆریان هه‌یه ، یان به پێی پیویست خزمه‌ت ئه‌كه‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی لێهاوییان نییه له ته‌رفیعكردن بێبه‌ش ئه‌بن ، له راستیدا ئه‌م بریاره هه‌رگیز هانده‌ر نابێت بۆ باشتركردنی لێهاتووی كارمه‌ندی حكومی ، به پێچوانه‌وه جیاكارییه‌كی نا شایسته له نێوان فه‌رمانبه‌راندا دروست ئه‌كات كه زیانی گه‌وره له پرۆسه‌ی كاركردن ئه‌دات ، جا چ كاره‌كه به‌رهه‌مهێن بیت یان خزمه‌تگوزاری، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌توانین ئه‌م سه‌رنجانه تۆمار بكه‌ین:
یه‌كه‌م: پێش هه‌موو شت پله به‌رزكردنه‌وه مافه ، مافێكی سروشتی و یاسایی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ته ، ماف هه‌رگیز ناكرێته ئامرازی هاندان یان سزادان ، ته‌رفیع مافێكه فه‌رمانبه‌ر به تێپه‌ربوونی چوار یان پێنج ساڵ ته‌مه‌نی خزمه‌تكردن به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، مه‌رجداركردنی ئه‌م مافه پێچه‌وانه‌ی مافی كاركردنی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت ، له هیچ شوینیكی دنیاشدا له كه‌رتی حكومیدا ئم جیاكارییه ناكرێت ، ئه‌م جۆره كارانه پتر كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ك ئامرازی هاندان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت په‌یره‌وی ده‌كات نه‌ك كه‌رتی حكومی، دەکرێت حکومەت ئامرازی دیکە بەکار بهێنیت بۆ لێهاتوویی و باشترکردنی ئەدای پیشەیی فەرمانبەر
دووه‌م: كێین ئه‌وانه‌ی رێگا به‌خۆیان ئه‌ده‌ن ئاستی كه‌فائه‌ت و لێهاتووی و شاره‌زایی كارمه‌ند دیاری بكه‌ن؟ میكانیزمه‌كانی ئه‌م دیاریكردنه چییه ؟ چۆن ئه‌توانن گره‌نتی بوونی دادپه‌روه‌ری بكه‌ن له دیاریكردنی كارمه‌ندی لێهاتوو و كارمه‌نی نا لێهاتوو ؟ باشه له كوردستانێكدا ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و میزانی شه‌خسی و هه‌ژموونی خێڵه‌كی و ته‌داخولی ئه‌منی كه مۆخی كوردستانی خواردوه ، چۆن داپه‌روه‌ری له‌مه‌دا به‌دیدێت؟ چون مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت به‌رده‌وام ته‌رفیع به كۆمه‌ڵێك نابه‌خشێت و كۆمه‌ڵێكی دیكه به‌رده‌وام فه‌رامۆش ناكات ؟ چۆن له هه‌لومه‌رجێكی له‌مشێوه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و زانستی ئیش بكات ؟
سێیه‌م : دروستكردنی شێوازێكی دیاری نا یه‌كسانییه ، پاش چه‌ند ساڵێك ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی به‌رز وه‌ر ئه‌گرن و به‌شێكی دیكه‌یان مووچه‌یه‌كی نزم وه‌ر ئه‌گرێت ، دوو فه‌رمانبه‌ر خاوه‌ن هه‌مان بروانامه و هه‌مان ساڵی خزمه‌ت و هه‌مان پیسشه ، دوو مووچه‌ی جیاواز وه‌رئه‌گرن ، ئه‌م جیاوازییه له دابه‌شكردنی ماف‌دا ، هۆكاری دروستبوونی هه‌ستكردنه به مه‌حرومیه‌ت و ناعه‌داله‌تی، ئه‌م هه‌ستكردنه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و خراپبوونی كوالیتی به‌رهه‌مه، ئه‌م بریاره‌ی حكومه‌ت پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خواستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و باشتركردنی كوالیتی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری.