بەقسەی شێروان میرزا ئەندامی لیژەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و دەستەبەركردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، دوو پێشنیاز خراونەتە بەردەم مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق.
میرزا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: راوێژكارە داراییەكانی ناو ئەنجوومەنی وەزیران دوو پێشنیازیان خستووەتە بەردەم موستەفا كازمی بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانی دارایی تێپەڕێنێتو موچەی فەرمانبەرانیش دەستەبەر بكات.
ئەو روونیكردووەتەوە، كە پێشنیازی یەكەم بریتییە لە ئامادەكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لەسەر بنەمای داهات و خەرجییەكانی هەر مانگێك، دووەمیشیان بۆ ئەو شەش مانگەی ئەمساڵی دارایی، كە ماوە یەك بودجە دابنرێت .
بەقسەی میرزا ئەو دوو پێشنیازە یان ئەو دوو بژاردەیە ئێستا لەنێوان حكومەت و راوێژكارییە ئابوورییەكانی و تیمی وەزارەتی دارایی لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنیان لەبارەوە دەكرێیت بۆ ئەوەی پشت بەیەكێكیان ببەسترێت.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا میرزا وتی: هەردوو بژاردەكە ئامانج لێی دەستەبەركردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەیە، كە موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن.
ئەو ئەندامەی لیژەی دارایی دەشڵێت: ئەو پێشنیاز و بژاردانەی خراونەتە روو پێش ئەوەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكرێت بۆ ئەوەی بكرێت بەیاسا یەكێكیان پشتی پێدەبەسترێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ مانگانە یان بۆ ئەو مانگانە دەبێت، كە ماون، بودجەكەش بودجەیەكی بەكاربردن دەبێت و هیچ بەشێكی بۆ بواری وەبەرهێنان تەرخان ناكرێت و هیچ كەسێكیش دانامەزرێنرێت.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی