لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە

0 تێبینییەکان 32 بینینەکان

sardan22-7رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٢٢-٧-٢٠١٥) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، سەردانی حزبی دیموکراتی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن بەریزان خالید عزیزی سکرتێری گشتی و ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ..

لە دانیشتنێکدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ئێران و ناوچەکە و جیهان و رووداو و ئاڵوگۆڕەکانی ئەودوایانە بە ووردی باسی لێوەکرا و هەردوولا راو بۆچون و تێڕوانینی خۆیان لەمبارەیەوە باسکرد ، لەبەشێکیتری کۆبونەوەکەدا باسی هاوهەڵوێستی و پشتیوانی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەهەر چوارپارچەی کوردستان لەسەر مەسەلە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان  کرا  دوور لە ئینتمایی حزبی بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی گەلی کورد ،لەم بارەیەوە هەڵوێستی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەم بارەیەوە بەرز نرخێندرا کە بەردەوام پاڵپشتی و هاوکاری و هێز و پارتە سیاسیەکانی کردوە لەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان ، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانە و مێژووی نیوان هەردولا کرا و وەفدی بزووتنەوەکەمان بەگەرمێ بەڕێکران .

 

 
 
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە