لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا ڕادەگەیەنێت

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

zankooوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەرو دكتۆرا ئاگادار دەكات، كە پڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) بەم شێوەیەی خوارەوە ڕادەگەێنێت.

لەهەمان كاتدا وەزارەتەكەمان ئەوە ڕادەگەێنێت كە ئامادەكاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكان كراوە بۆ پێشوازیكردن لە خوازیاران و بەسەركەوتوی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەكادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەكەین لە ماوەی دیاریكراو وەك لە خوارەوە ئاماژەی بۆ كراوە سەردانی زانكۆكان بكەن بۆ مەبەستی پێشكەشكردن.

– ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا لە سەرجەم زانكۆكان:  ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی‌ (5/10/2016 تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 27/10/2016).

– ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر لە سەرجەم زانكۆكان:  (ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 7/11/2016) سەعات (10)ی بەیانی.

– ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانكۆكان:  (ڕۆژی سێشەممە‌ ڕێكەوتی 8/11/2016) سەعات (10)ی بەیانی.

– ناردنی ئەنجامە بەراییەكان بۆ وەزارەت: پێویستە پێش ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی (24/11/2016) ئەنجامی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرای سەرجەم زانكۆكان بگات بە وەزارەتەكەمان/فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان بە مەبەستی پەسەندكردنی.

– ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی خوێندنی باڵا ماستەر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشەممە‌ ڕێكەوتی 5/12/2016).

– ماوەی سكاڵا و تانەگرتنی خوێندنی باڵا ماستەر و دكتۆرا: لە ڕۆژی دوشەممە‌ ڕێكەوتی (5/12/2016 تا ڕۆژی دوشەممە‌  12/12/2016) دەبێت.

– ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا : ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 18/12/2016).

– ڕێكەوتی دەستپێكردنی دەوامی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشەممە ڕێكەوتی 2/1/2017 ).

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە