به جۆرجی گه‌وره یان بیگ جۆرج ناسرابوو، زۆربه‌ی هاوڕی و كه‌سه نزیكه‌كانی به مرۆڤێكی بێگه‌رد و خێرخواز و به به‌زه‌یی ناوی ده‌به‌ن، كه به نیازبوو ژیانی خۆی بگۆڕێت، به‌ڵام كاتێك پۆلیسێك ئه‌ژنۆی خسته سه‌ر ملی نه‌ك هه‌ر خه‌ونه‌كانی، به‌ڵكوو مۆمی ژیانیشی كوژایه‌وه.
جۆرج فلۆیدی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، له كارۆلینای باكور له دایكببوو، دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی دزی كردن به چه‌كه‌وه، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ خرابوه به‌ندیخانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازادبوونی روویكردبوه شاری مینیاپۆلیس.
جۆرج باوكی كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه، به‌ڵام له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببوه‌وه و منداڵه‌كه‌شی له لای دایكی له هیوستن ده‌ژی.
رۆكسی واشنتۆن هاوسه‌ری پێشووی جۆرج له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی هیوستن كرونیكل وه‌ك باوكێكی باش بۆ منداڵه‌كه‌ی ناوی جۆرجی هێناوه.
كۆرتنی راس هاوڕێی جۆرج فلۆید به رۆژنامه‌ی ستار تریبونی وتووه، كه مردنی جۆرج كاره‌ساته، به‌ڵام كرده‌وه توندوتیژیه‌كانی دوای مردنه‌كه و سوتاندنی بیناكان ئازاربه‌خشه چوونكه جۆرج له ناخه‌وه مینیاپۆلیس و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆش ده‌ویست.
دۆنیهل كوبه‌ر هاوڕێی كۆنی جۆرج به سكای نیوزی به‌ریتانی وتوه، كه جۆرج فلۆید به‌هره‌یه‌كی زۆری له هه‌ردوو وه‌رزشی تۆپی پێی و باسكه‌دا هه‌بووه و خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی له‌سه‌رخۆ و رۆحێكی هێمن و ئارام بووه.
جۆرج له مینیا پۆلیس هاوكات وه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگر و وه‌ك پاسه‌وانی خواردنگه‌یه‌ك كاری كردووه.
كڕیارانی خواردنگه‌كه باس له كه‌سایه‌تی ئارام و له‌سه‌رخۆی جۆرج ده‌كه‌ن، كه رێزی زۆری له میوان و كڕیاره‌كان گرتووه.
بریجیتی خوشكی جۆرج براكه‌ی به كه‌سێكی به‌خشنده ناوده‌بات كه به‌پێی توانای خۆی كۆمه‌كی كه‌سانی هه‌ژار و ده‌ستكورتی كردووه.
له ڤیدیۆیه‌كیشدا كه پێش ماوه‌یه‌ك جۆرج بڵاویكردبوه‌وه، دژایه‌تی خۆی بۆ دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه، چه‌ك ژیانی ئه‌و و به‌شێك له هاوته‌مه‌نه‌كانی له ناوبردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی به هۆی هه‌وڵدان بۆ دزیكردن به چه‌كه‌وه ماوه‌ی 5 ساڵی ته‌مه‌نی له گرتوخانهبهڕێكردبوو.
خاوه‌نی یانه‌ی شه‌وانه ئێل نویڤۆ رۆدیۆ له شاری مینیاپۆلیس به كه‌ناڵی كه‌س ئێس تی پی راگه‌یاندووه، كه جۆرج فلۆید و درێك چاڤێن ئه‌و پۆلیسه‌ی جۆرجی كوشت له‌و یانه‌یه وه‌ك پاسه‌وان كاریان كردووه.
رونیشیكردۆته‌وه، كه جۆرج له ناو یانه‌كه و درێكیش له ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه ئهركداربووه، هه‌رچه‌نده نازانرێت كه یه‌كتریان ناسیوه یان نا، به‌ڵام زۆرجار ده‌وامی هه‌ردووكیان هاوكات بووه.
مایا سانتاماریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه درێك كه‌سێكی توڕه بووه و زۆر جار تووشی هه‌ڵچوون بووه و چه‌ندین جار سپڕای بیبه‌ری له دژی خه‌ڵك به‌كارهێناوه.
رۆژی 25 ی ئایار درێك چاڤێن دوای هێنانه‌خواره‌وه‌ی جۆرج فلۆید له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی رایكشاند و ئه‌ژنۆی خستبوه سه‌ر ملی و هه‌رچه‌نده جۆرج هاواری كردبوو كه ناتوانێت هه‌ناسه بدات، به‌ڵام پۆلیسه‌كه به بێ گوێدان به‌رده‌وام ببوو له په‌ستان خستنه‌سه‌ر ملی و دواجار به هۆیه‌وه جۆرج گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه وه‌كه ئه‌ڵقه‌یه‌ك له مامه‌ڵه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ ره‌شپێسته‌كان لێكدرایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و خۆپیشانده‌ران له مینیا پۆلیس بنكه‌ی سه‌ره‌كی پۆلیس و چه‌ند بینایه‌كیان ئاگرتێبه‌ردا و رۆژی شه‌ممه‌ش خۆپیشاندان چه‌ند ویلایه‌تێكی تری ئه‌مریكای گرته‌وه.