پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی 22ئابی 2016 كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی (میدیا حزیر) له شارۆچكه‌ی شێخان له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ئیدی ناگه‌رێته‌وه، دواتریش كه‌سوكاری ئه‌و كچه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌و پێناسی باری شارستانی كچه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌چێت هه‌تا ئێستا ئه‌و كچه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كچه ڕوداوه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌و كچه‌كه‌یان له لایه‌ن گه‌نجێكی عه‌ره‌به‌وه هه‌ڵخڵه‌تێندراوه‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به‌یه‌كه‌وه ڕێكه‌وتوون دواتر خوشكه‌كه‌یانی فڕاندووه، ئه‌م كچه له گه‌ڵ دایكی خوشكێكی و دوو برایدا له شێخان ژیاون و بارای دارایشیان باش بووه ، ڤانی حزر برای ئه‌و كچه‌یه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ ئاوێنه پشتڕاستكرده‌وه، ڤانی وتی”پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه خوشكه‌كه‌م له‌ماڵ چوبووه ده‌ره‌وه نه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش پۆلیسمان لێ‌ئاگادار كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێن و بیدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌سته ئه‌وه‌یه كه خوشكه‌كه‌م له لایه‌ن كوڕێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه خه‌ڵكی شاری به‌سڕه‌یه فڕێندراوه.
ڤانی وتیشی”ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتووه ئه‌وه بووه كه میدیا له پاش ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی شێخان ڕۆشتون، سه‌ره‌تا فڕێندراوه بۆ شاری هه‌ولێر و ته‌نانه‌ت له‌وێش بیندراون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئه‌و كه‌سه په‌یوه‌ندی به بانده‌كانی فڕاندنی مرۆڤه‌وه هه‌بێت، هه‌تا ئێستاش ئێمه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌مانداین”
ئه‌و برایه‌ی ده‌ڵێت” خوشكه‌كه‌ی من زۆر بێده‌نگ و كه‌مدوو بوو، له نێو شێخان ته‌نها دو هاوڕێی هه‌بوو كه ئێمش ده‌مانناسین، له پاش روداوه‌كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و دو هاورێیه‌شی كرد‌و و ئه‌وانیش وتیان كه له مێژه قسه‌یان له‌گه‌ل نه‌كردوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سه خوشكه‌كه‌می فڕاندووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستیان له نێواندا نه‌بووه”
به‌پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و كچ و كوڕ پاش ئه‌وه‌ی له شێخان ڕۆشتون ویتسویانه بچنه هه‌ولێر و له‌وێ بمێننه‌وه، وێنه‌كانیشیان له كامێرای چاودێری یه‌كێك له هۆتێله‌كانی هه‌ولێردرا گه‌یشتۆته ده‌ست پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هۆتێله‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه خوشك و برانه‌بون و هاوسه‌رگیریشیان نه‌كردووه ئاماده‌نه‌بووه شوێنی مانه‌وه‌یان پێبدات، ئاوێنه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندیكرد به پۆلیسی هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون له‌به‌ر هه‌ستیاری كه‌یسه‌كه هیچ زانیاریه‌كی نوێ ئاشكرا بكه‌ن، هاوكات هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت كه ئه‌وان له دیارنه‌مانی كچێك له شارۆچكه‌ی شێخان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كچه، به‌ڵام ئه‌ویش ئاماده‌نه‌بوو زیانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه ئاشكرت بكات.
سەرچاوە : ئاوێنە