لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌”

“دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌”

0 تێبینییەکان 101 بینینەکان

نوێنه‌رێكی گشتیی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رێم ده‌ڵێت، كه‌یسی دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی عێراق له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

كارۆخ عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری گشتیی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی “لەناوەڕاستی مانگی 10 کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەچوارچێوەی بوجەی عێراق یەکلایی دەکرێتەوه‌.”

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ “لەکۆتایی مانگی 10 بۆدجه‌ دێتە پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی و تائێستا هەمو شتێک باش ڕۆشتوە، ئەگەر دۆخی عێراق لەپڕا نەگۆڕێت، یاخود لەناو گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک کەیس و داواکاریی هەرێم پشتگوێ نەخرێن یان کار لەسەر پشک و ڕێژە نەکرێت، یاخود هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی هێزە چەکدارەکان کەیسی ئێمە بکاتە پاشکۆ.”

كارۆخ عه‌بدوڵا وتوشیه‌تی “ئێمە لە ڕیزبەندی حەوتەمی داواکارییەکانی هەرێمداین.”

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە