لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 56 بینینەکان

hawremamxdrرۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٢٠١٦/٨/٢٩ ،به‌رێز غفور مه‌خموری سكرتیری گشتی یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێکی مەکتەبی سیاسی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر كردو له‌لایه‌ن هاورێ مام خدر سكرتیری گشتی  پیشوازیان لێکرا . لەم سەردنەیاندا وێرایی گەیاندنی پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٢١ ەمین ساڵرۆژی دامەزراندی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، باسی بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لەبارەی قەیرانی دارایی و پەکخستنی پەرلەمان و وەستانی هەموو پرۆژە بازرگانی و خزمەتگوزارییەکان خستەڕوو ، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە پێوسیتە هەموومان فشار و هەوڵەکانمان زیاتر بکەینەوە بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان باجی ململانێکان نەدەن. تەوەرێکیتری دانیشتنە باسی کۆتایهاتنی یەکێک لە درندەترین هێزی ئیسلامی سیاسی کرا کە داعشە، لەم بارەیەوە هەردوولا رٶلی پێشمەرگە و شەرڤانیانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هیزە تاریکە بەرزنرخاند .

لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نیوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە