لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٣ \١١\ ٢٠٢٤) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محموود و قهار محمد و نەهرۆ جلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی بارەگای حزبی سۆسیالیست دیموکرات کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرێز کاک محمدی حاجی محموود سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیکران .
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئاڵوگۆڕەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆکردن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پلان و بەرنامەی هێزە چەپ و دیموکراتەکان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک، تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو .
لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو لاکرایەوە و وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کووردستان بە گەرمی بەڕێکران .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە