شنۆ عوسمان:
له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌دا ئه‌وه‌ی ئایلان كوردی‌و عه‌مران حه‌له‌بی پێی گووتین كه‌س پێی نه‌گوتین، رۆژنامه‌نوسه‌كان هه‌رگیز وه‌كو ئه‌وان باسی رووداوه‌كانیان نه‌كرد.
ئایلان به‌تیشێتێكی سورو پانتۆڵه نیلێكه‌یه‌وه پێیگوتین مه‌ترسیه‌كانی كۆچ چییه؟ عه‌مرانیش به‌قاتێكی زیره‌یه‌وه پێی گوتین مرۆڤایه‌تی له‌قه‌یراندایه، ئاشتی له‌جیهاندا له‌خاڵی سفردایه.
زۆربه‌مان سه‌یری وێنه‌كان ده‌كه‌ین، ره‌نگه زۆربه‌شمان فرمێسكی سۆزمان رشتبێت، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كه له‌وه‌دایه خۆ كلیلی چاره‌سه‌ر له‌لای ئێمه نیه، خۆ ئێمه نین بڕیار بده‌ین چۆن ئاشی بچه‌سپێت له‌سووریا، خۆ گه‌لێك نین خۆمان بێ گرفت‌و بێ كێشه‌بین بمانپه‌رژێته سه‌ر كوردانی رۆژئاوا‌و كاری مرۆڤدۆستی بۆ سورییه‌كان پێشكه‌شبكه‌ین.
به‌ئازارترین شتی ئه‌م سه‌رده‌مه تۆماركردنی وێنای مه‌زڵومه‌كانه، وێنه‌یه‌ك كه‌ته‌عبیربێت له‌چه‌وساندنه‌وه یان ئازار یان برینداركردنی هه‌ست‌و ویژدان.
ئه‌و رۆژه‌ی وێنای ئایلانی نوستوو بڵاوكرایه‌وه هه‌موو دونیا هووروژا، كه‌وتینه سه‌رزه‌نشتی سروشت‌و به‌حری ئیجه بۆ شه‌پۆلی دروستكرد، ئاخر نه‌یزانی ئایلان منداڵێكی بێتاوانه بۆ ئه‌وه‌ی بژی كۆچ ئه‌كات!
وتمان ئایلان به‌نووستووی نه‌ك به‌خنكاوی وێنه‌ی گیرا‌و مه‌ترسی كۆچی به‌هه‌موو جیهان نیشاندا، كۆچ به‌رده‌وامه‌و كه‌س نازانێت چه‌ند ئایلانی تر بوونه‌ته قوربانی! كۆچ به‌رده‌وامه‌و ولاَتانی زلهێز هه‌ربیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ئه‌كه‌نه‌وه.
به‌ته‌نیشت ئایلانه‌وه منداڵێكی دیكه به‌ناوی عه‌مران حه‌له‌بی به‌خوێنه‌وه دانیشت، به‌بێده‌نگی خوێنی سه‌ری به‌ده‌ستی ده‌سڕێت‌و خوێنی ده‌ستیشی به‌كورسیه‌كه‌ی ژێری ده‌سڕێت، به‌سه‌رنجه‌وه سه‌یری كامێراكه ده‌كات چاوه‌ڕێی وێنه‌گرتنه، زۆر جوانه‌و ئه‌گه‌رچی قژی تێكه‌ڵ به‌خوێنی سه‌ری بووه! ئه‌و زۆربێ ده‌نگ دانیشته‌وه، بێده‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت جیهان له‌زمانی ئه‌و ناگه‌ن!
ئه‌و بێده‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت به‌شار ئه‌سه‌د‌و فلادیمیر پوتین‌و به‌به‌رچاوی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ولاَته‌یه‌كگرتووه‌كان، جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، شاره‌كه‌ی موشه‌ك باران ده‌كه‌ن!
بڵێی له‌وێنه‌كه تێبگه‌ن؟ سێ ساڵه سوریا ناوه‌ندی توندوتیژی دژ به‌مرۆڤایه‌تیه، سێ ساڵه له‌سوریا مناڵ ده‌كوژێت، سێ ساڵه تراژیدیا له‌سه‌ر تراژیدیا پیشان ئه‌درێت.
به‌برسیتی‌و به‌كوژراوی‌و به‌خنكاوی‌و به‌بیرنداری، مناڵانی سوریا كات به‌ڕێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی كه‌وتونه‌ته قه‌دره‌یان له‌توركیا‌و عێراقه‌و ئاواره‌بوون له‌به‌رده‌م توندوتیژی ده‌رونی‌و جه‌سته‌ی‌و جنسیدان، ئه‌م هه‌موو تاوانه چاوی جیهانی نه‌كرده‌وه به‌ڕووی سوریادا!. سه‌رباری مه‌رگی ئایلانه‌كانی كورد له‌ئاو ئاگردا، مه‌خابن واپێده‌چێت خوشك‌و برایانمان له‌دوای قوربانی دان له‌كوردستانی رۆژئاوا داواكاریه‌كانیان گوێی بۆ نه‌گیرێت، ئه‌مه‌ش ئازارێكی دیكه‌ی مرۆیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه بۆمان.