لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

شاندێكی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری له كۆنگرەی (3)یەمینی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات له شاری دیار بەكر له توركیا.

رۆژی یەكشەممە 30/10/2022  له شاری دیار بەكر شاندێكی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە نوێنەرایەتی هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەشدارییان كرد له كۆنگرەی سێیەمی پارتی سوسیالیستی كوردستان.

شایانی باسه وتاری لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كە پێكهاتووە لە(حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) خوێندرایەوه.

هەروەها بروسكەی پیروزبایی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان پێڕاگەیاندن و هیوای سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەیان بۆ خواستن .

0 FacebookTwitterPinterestEmail