لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن کۆڕە هاوبەشەکانی حزبی شیوعی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان درێژەیان هەیە

کۆڕە هاوبەشەکانی حزبی شیوعی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان درێژەیان هەیە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

mahir muhamadaminhawre mam xdrلە چوارچێوەی کۆڕ و سیمینار و چالاکیە هاوبەشەکانیان ،رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (9/8/2016) كاتژمێر (6) ی ئێواره‌ له‌ باره‌گای كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان ، لیژنه‌ی رۆشنبیری هاوبه‌شی  حزبی شیوعی و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كۆرێكی سازكرد بۆ ( هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین ) له‌ ژێر ناوی (بۆچی گۆرانی كوردی پێش ناكه‌وێ‌ ؟! ) له‌ كۆڕه‌كه‌دا  ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و هه‌وادارانی هونه‌ری گۆرانی ئاماده‌بوون ،لەم کۆرەدا هونەرمەند ماهیر محمد ئەمین بە ووردی لەسەر ئەو کێشە و ئاریشانە قسەی کرد کە هونەر و هونەرمەندان ڕووبەرووی دەبنەوە و ئەو فاکت و هۆکارانەی بۆتە هۆی بەرەوپێشنەچوونی هونەری کوردی ،لەکۆتاییدا هونه‌رمه‌ند چه‌ند گۆرانیه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد و وەلامی چه‌ندین پرسیار و تێبینی ئامادەبوان درایەوە لەلایەن کۆڕ گێرەوە .

لەبەرنامەی لیژنەی هاوبەشی نیوان حزبی شیوعی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دایە ئەو جۆرە کۆر و سیمینارانە بەردەوام بێت بۆ زیاتر رۆشنکردنەوەی کیشە و گرفتە هونەری و ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگای کوردستان .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە