ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 25/5/2021 شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( KNK ) پێکهاتبوو لە بەڕێزان زەینەب موراد و جمال حاجی هاسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و – عەبدولهادی ئەحمەد و زەینەب مستەفا بەرپرسانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشوری کوردستان، دکتۆر سەلمان نوێنەری دەزگای ستاندارد لە KNK سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.
لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازی کران.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان بەگشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی لە کوردستان و ناوچەکە خستەڕوو ،جەخت لەسەر پتەوی پەیونەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان کرایەوە بەتایبەت لەسەر پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان جونکە بەدرێژایی مێژوو دوژمانانی کورد و کوردستان سوودیان لە لاوازی و دز و کەلێنەکانی نیوان هێز و لایەنە سیاسیەکان وەرگرتوە،لای خۆیانەوە وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەستخپشیان لە بزوتننەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە بێ گوێدانە بەرژەوەندی تایبەت و حزبی هاوپشتی هەموو هێز و جوڵانەوەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوە لەهەر کوێیەک بوبێت ،لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران و دەستخۆشی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرا کە هەوڵەکانیان بۆ ئاشتەوایی گشتی .