له فیلمێكی دۆكیومێنتاریدا كه‌ناڵی BBC عه‌ره‌بی تیشك ده‌خاته‌سه‌ر رۆڵی گه‌نجانی كورد له‌ناو خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنیان به‌و گرپه و شه‌ڕكردنی له‌دژی هاوزمانه‌كانی خۆیان له عیراق و سوریا و توركیا ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
كه‌ناڵی BBC بڵاویكرده‌وه كه په‌یوه‌ندیی نێوان و كورد و داعش، په‌یوه‌ندییه‌كی دوژمنكارانه‌یه و له‌وكاته‌وه‌ی كه ئه‌و گروپه له حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و سوپای عیراق له‌به‌رده‌میان هه‌ره‌سی هێنا، داعش چه‌ندین شه‌ڕی خوێناویی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان له هه‌رێمی كوردستان و شاری كۆبانێ كردووه.
به‌ڵام دیووه شاردراوه‌كه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه كه‌ناڵه‌كه تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر، وێنه‌ی چه‌كداره كورده‌كانی ناو داعشه كه به‌پێی كه‌ناڵه‌كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌ندێكیشیان كوردی سوریا و ته‌نانه‌ت توركیاشن، به‌ڵام دواجار هه‌ر كوردن و له ریزی داعش شه‌ڕی كورد له هه‌ر سێ وڵاتی عیراق و سوریا و توركیا ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی BBC فیلمه دۆكیۆمێنتارییه‌كه‌ی به‌ناوی “كوردی خه‌لافه‌ت” تۆماركردووه و یه‌كێك له‌و دیمه‌نه كاریگه‌رانه‌ی ده‌رخستووه كه تیایدا دوو كوردی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ده‌كه‌ون، ئه‌و دووانه یه‌كێكیان له ریزی داعشه و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ره‌نگاری بووه‌ته‌وه و به‌رگری له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت كه كه‌وتنی ئه‌و دوو گه‌نجه كورده‌ی دژ به‌یه‌ك له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا جه‌نگاون، خانه‌واده‌ی هه‌ردوو لای دووچاری خه‌م كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوانیان كردووه.
فیلمه دۆكیومێنتارییه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كارێكی ئاسان نییه بزانێت تا چه‌ند هه‌ندێك له كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش هاوسۆزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات كه هه‌ندێك له پیاوانی ئایینی و خوێندگه ئایینیه‌كان و وتاربێژی مزگه‌وته‌كان كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌یه، بۆ ئه‌وه مه‌لا شوان به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه وتاربێژی مزگه‌وتێكی هه‌ولێری پایته‌خت بووه كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته ناو داعش و دواتر له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا له‌پاڵ پێشمه‌رگه به‌دیلگیراوه‌كانی ناو قه‌فه‌سه ئاسنینه‌كان ده‌ركه‌وت.
له فیلمه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌وترێت كه قه‌باره‌ی هاوسۆزیی ئێستای هه‌ندێك له كورده‌كان له‌گه‌ڵ داعش هه‌رچه‌ند بێت، ئه‌مه شتێكی نوێ نییه و دۆكیومێنته‌كان مێژوو ده‌گه‌ڕٍێنه‌وه دواوه بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه و ناوی گروپی”ئه‌نسار ئیسلام” ده‌هێنێت كه هه‌وڵیدا میرنشینێكی ئیسلامیی بچوك له‌م هه‌رێمه له ساڵی 2001 دامه‌زرێنێت.
فیلمه‌كه ئه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه چۆن ئه‌و گروپه ده‌ستی به‌سه‌ر حه‌وت گوندی ناوچه‌ی بیاره-ی نزیك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گرت و هێزێكی شه‌ڕكه‌ری له خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه پێكهێنا و ناوچه‌كه‌ش بووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌ی عه‌ره‌ب-ئه‌فغان كه دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان له هه‌مان ساڵ، له ئه‌فغانستان هه‌ڵاتبوون.
كه‌ناڵه‌كه به‌راوردێك ده‌كات له‌نێوان گوتاری دوێنێی ئه‌نسار ئسلام و ئه‌مڕۆی داعش كه لێكچوونێكی چه‌ند گه‌وره له‌نێوانیان هه‌یه، وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كانی ناو هه‌رێم و تۆمه‌تباركردنیان به عه‌لمانییه‌ت و لایه‌نگری بۆ جوله‌كه و سه‌لیبییه‌كان و دژایه‌تیكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
هه‌رله فیلمه دۆكیومێنتارییه‌كه‌ی BBC هاتووه كه وێڕای ئه‌و برینه قووڵه‌ی داعش بیره‌وه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان و بازرگانیكردنی پێوه‌یان جێی هێشتووه، وێڕای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك زۆر، هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی نه‌ك كورده‌كانی ناو خه‌لافه‌ت، له‌و گروپه توندڕه‌وه جیاببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه و خانه‌واده و خێزانه‌كانی خۆیان، بگره شانازیش به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و گروپه له كۆبانی و چیانی شه‌نگال، له‌دژی هاوزمانه كورده‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
تەواوی فیلمە دۆکیومێنتارییەکە لەم ڤیدیۆیەدا ببینە