لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی هاوبەشی نێوان حزبی شیوعی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ریکەوتی ٢٦\٧\٢٠١٦ ،کۆڕێکی فکری بەناونیشنانی ( دەوڵەتی مەدەنی-علمانی ) بۆ د.سلیم پترۆس سازدا .
لەم کۆرەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوان و گەنجان و خەڵکی ئازادیخوازی شاری هەولێر ئامادەی بوون ، بنەماکانی دەوڵەتی علمانی بە ووردی باسکرا لەلایەن کۆرگێڕەوە ، بوونی دەوڵەتێکی مەدەنی و علمانی بۆ ئیستای خەڵکی کوردستان وەکو زەرورەتیک باسی لێوەکرا بۆ دەربازبوون لەنێو ئەو هەموو قەیرانانە و دەربازبوونی خەڵکی کوردستان لە کۆت و بەندی دواکەوتوانە و کورتکردنەوەی دەستی گروپە دینیەکان بەسەر سەری کۆمەڵگا کە دەیان موسیبەت کارەساتیان بەسەر کۆمەڵگا هێناوە ، بەشیکیتری کۆڕەکە باس لە هەبوونی بیری مەدەنیەت و ئازادیخوازی لە نێو بیر و هزری خەڵکی کوردستان کرا کە بەدرێژایی مێژوو کار و کردەوە و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگا بەرەوە مەدەنیەت و ئازادیخوازی بووە سەرەڕایی فشارێکی هەمە لایەنە ، لەکۆتاییدا ئامادەبووان بە دید و بۆچوون تێروانینەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمەدترکرد .جیگای باسە کۆڕەکە لەلایەن نهرۆ جلال بەڕێوەبراو و لەبەرنامەی لیژنەی هاوبەشی نیوان حزبی شیوعی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دایە ئەو جۆرە کۆر و سیمینارانە بەردەوام بێت بۆ زیاترشیکردنەوەی چەمکی علمانیەت و مدەنیەت و بنەماکانی