كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
به‌رێز / كاك عومه‌ر ئیلخانزاده جێگری سكرتێری گشتی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سلاوی هاوڕێیانه‌ی گه‌رم..
به ناوی خۆم و مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانه‌وه خۆشحالی خۆمان ده‌رده‌بڕین به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ، له ناخی دڵمانه‌وه ده‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌تان ده‌گوشین و به چاوی رێزه‌وه له‌و هه‌نگاوه‌تان ده‌روانین هیوادارین ئه‌م پرۆسه پیرۆزه هانده‌ر و نه‌خشه‌رێی گه‌یشتن و به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌ڵهاتنی یه‌كجاره‌كی خۆری ئازادی ،
به‌رێزان له‌م كات و ساته‌دا كه دۆخی رۆژهه‌ڵات و ئێران به دۆخێكی هه‌ستیاردا پێده‌په‌رێت وه‌ك ده‌بینین ناره‌زایه‌تیه‌كان و هه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئومێد به‌خشه بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و بنیاتنانی وڵاتێكی ئازاد و یه‌كسان كه ژیان تیایدا شایسته به مرۆڤ بێت .
دووباره پیرۆز بایی یه‌كگرتنه‌وه‌تان ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌رشادبن…….
هاوڕێتان / مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
24\11\2022