رۆژی چوار شەممە رێكەوتی ٢٠\٧\٢٠١٦ ، شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و خەلیل محمود و نەهرۆ جەلال و قهارمحمد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەرێزان بەهمەن حوسێن ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی و هاوڕێیان گۆران جەلال و بێكەس قادر و هاورێ حەسەن ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری پێشوازیان لێکرا و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردولا ئەنجامدرا .
سەرەتای کۆبوونەوەکە دۆخی سیاسی و دوایین ئاڵۆگۆڕ و رووداوەکانی کۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا و هەردوولا دید و بۆچوون و تێڕوانینیان خستەڕوو،لەم کۆبوونەویەدا تەنگژەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان و قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی خەڵک و لەکارکەوتنی هەموو جموجۆڵێکی ئابوری و سیاسی باسی لێوەکرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لەم قۆناغەدا پێویستە فشارەکانمان توندتر بکەینەوە لەسەردەسەڵاتداران و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لەم قەیرانانە کە کۆتایی بەم کێشە و قەیرانانە بهێنن و خەڵك چیتر بەرگەی ئەو گوزەران و وەزعیەتە ناگرێت .لە بەشیکیتری کۆبوونەوەکە هاوپشتی و هەمەهەنگی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە .